Back

گفتوگۆی تێزی ماستەری خوێندکارێکی کۆلێجی تەکنیکی ئەندازیاری گەیاندن بەڕێوەچوو

 ئەمڕۆ ٨-٧-٢٠٢٠ کاتژمێر 10ی سەرلەبەیانی له هۆڵی سیمیناری کەمپی کۆلێجە تەکنیکیەکانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی/ چوارچرا گفتوگۆی تێزی ماستەری (بان بختیار محمود) خوێندکاری ماستەر لە بەشی ئەندازیاری گەیاندن لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بەئامادەبوونی سەرۆک و ئەندامانی لیژنه له کۆلێجی تەکنیکی ئەندازیاری زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و  (پ.ی.د.عطاء شێخ کریم)ڕاگری کۆلێجی تەکنیکی ئەندازیاری بەلەبەرچاوگرتنی ڕێنماییەتەندروستیەکان بۆ خۆپاراستن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا بەڕێوەچوو.
دوای گفتوگۆیەکی چڕوپڕو زانستیانە تێزی ماستەری خوێندکاری ناوبراو بەناونیشانی:
‏(Investigation and simulation of spectrum handoff in cognitive radio network) بە پلەی نایاب پەسەندکرا.
لیژنەی گفتوگۆی تێزەکە پێکهاتبوون لە:
١-پرۆفیسۆر  د.فاظل عبد سلمان لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی  (سەرۆکی لیژنە)
٢- پرۆفیسۆر یاریدەدەر د. رغد زهیر یوسف لە زانکۆی صلاحدین (ئەندام)
٣-د. ئاراس صابر امین مامۆستا لە زانکۆی سلێمانی (ئەندام)
٤-پرۆفیسۆر   د. اسعد مبدر جاسم لەزانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی  (ئەندام و سەرپەرشتیار)
This shortcode LP Profile only use on the page Profile