Back

دووەم توێژینەوەی نێودەوڵەتی خوێندكارێكی دكتۆرای کۆلێجی تەکنیکی تەندروستی بڵاودەكرێتەوە

لە كارێكی سەركەوتوودا خوێندكاری دكتۆرای كۆلێجی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی (سۆران امین حمەلاو) بە سەرپەرشتی هەردوو مامۆستای سەرپەرشتیار (پ.ی.د.محمد بابەكر مینە، پ.د.علی حاتم البیاتی) توێژینەوەیەكی زانستی گرنگ لە یەكێك لە گۆڤارە نێودەوڵەتییەكانی كلاریڤەیت بڵاودەكەنەوە كە خاوەنی ئیمپاكت …

د.ئارام محمد قادر بۆ مامۆستایانى زانکۆ: پابەندی یاساکانی کۆمیسیۆن بن و ڕێگربن لەهەر پێشێلکارییەک

بەئامانجى سوود وەرگرتن لە توانا زانستى و مرۆییەکانى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى حکومەتى هەرێمى کوردستان، لەسەر داواى کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق، لە ڕۆژى دەنگدانى گشتى مامۆستایانى زانکۆکانى کوردستان وەک سەرپەرشتیار و کارمەندى تەکنکیى بۆ هاوکارى بنکەکانى دەنگدان …

قوباد تاڵه‌بانی به‌شێكی زۆری پێداویستییه‌كانی به‌شه‌ناوخۆیی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی دابینكرد

به‌بۆنه‌ی سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی پرۆسه‌ی خوێندن له‌ هه‌رێمی كوردستان ، به‌ڕێز قوباد تاڵه‌بانی بڕیاریدا هاوكاری بگه‌یه‌نێته‌ زانكۆكان و كه‌موكوڕی به‌شه‌ناوخۆییه‌كانی خوێندكاران چاره‌سه‌ر بكات. ساڵانه‌ له‌ ده‌ستپێكی كردنه‌وه‌ی پرۆسه‌ی خوێندن له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تتر زانكۆكان ، به‌ڕێز قوباد تاڵه‌بانی به‌رده‌وام ده‌ستی له‌ …

بە فەرمانى وەزیرى خوێندنى باڵا، کرێى خوێندن لە زانكۆ و پەیمانگە حکومى و تایبەتەکان کەمکرایەوە

بەلەبەرچاوگرتنى بارودۆخى دارایى هاوڵاتیانى هەرێمى کوردستان، وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، کرێى خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگە حکومییەکانى کوردستان بەڕێژەى (٤٥%) لەگشت قۆناغەکانى خوێندنى بەرایى و خوێندنى باڵا (پارالێل – ئێواران)، هەروەها کرێى خوێندنى زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکان بەپێى …

سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بۆ مامۆستایانی زانکۆ: خزمەتی زیاتر بە خوێندکاران و پرۆسەی خوێندن بکەن

بەمەبەستی ئاگاداربوون لە جێبەجێکردنی بەرنامە و رێنماییەکانی ئەمساڵی خوێندن و گوێگرتن لە سەرنج و داواکارییەکانیان، سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی لەگەڵ راگر و سەرۆک بەش و لێپرسراوانی هۆبەکان و فەرمانبەران و مامۆستایانی کۆلێجی تەکنیکی زانستە پراکتیکییەکان و پەیمانگای تەکنیکی هەڵەبجە کۆبوویەوە. …

زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی دوو ناوه‌ندی زانستی له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ كرده‌وه‌

له‌ مه‌راسیمێكی شایسته‌دا زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی بۆ یه‌كه‌مینجار له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان و عێراق، سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ بۆ دیراساتی پاشماوه‌ی به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی كرده‌وه‌ كه‌ زه‌مینه‌یه‌كی زانستی گرنگه‌ بۆ ده‌رخستنی توانا زانستییه‌كانی توێژه‌ران و دیراسه‌كردنی كاریگه‌رییه‌كانی چه‌كی كیمیایی له‌ ناوچه‌كه‌دا، …

ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی دیاریکردنی ئاست ڕادەگەیه‌ندرا

ئەو فێرخوازانەی ڕۆژانی 11 و 18 و 25 ی 2021.9 تاقیکردنەوەی دیاریکردنی ئاست (Placement Test) یان لەسەنتەری زمان و کلتوری زانکۆی سلێمانی ئەنجامدا دەتوانن لەم لینکەكانه‌ی خواره‌وه‌ ئەنجامی تاقیکردنەوەکە وەربگرنەوە. تێبینی 1.. سەنتەری زمانەکان بەجیا ناوی فێرخوازەکانی خۆیان بڵاودەکەنەوە.. ئەم …

زانکۆلاین بۆ دەرچوانى پۆلی دوانزه‌ی ئامادەیی کارا کرا

پرۆسه‌ی وه‌رگرتنی ده‌رچوانی پۆلی دوانزه‌ی ئاماده‌یی له‌ زانكۆ و پەیمانگاكانی هه‌رێمی كوردستان دەستپێدەکات و، لە ئەمڕۆوە پێنجشەمە ڕێکەوتى (2021/9/30) لە سەعات (12)ى نیوەڕۆوە، زانكۆلاین بۆ ماوەى (10) رۆژ بۆ دەرچوانى دوانزەى ئامادەیى کەوتە ‌كار. وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى …

زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی ڕاپرسی بۆ كردنه‌وه‌ی به‌شێكی زانستی ئه‌نجام ده‌دات

زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی له‌ هه‌نگاوێكی نوێ و بێ هاوتاو داهێنانێكی نوێدا ، ڕاپرسی سه‌باره‌ت به‌كردنه‌وه‌ى به‌شێكى زانستى نوێ له‌ كۆليجى ته‌كنيكى ئينفۆرماتيك له‌ پسپۆری ته‌كنه‌لۆجياى زانيارى و گه‌ياندن ئه‌نجام ده‌دات.  خوێنه‌ری به‌ڕێز ئەگەر مامۆستای لە بواری ئای تی، و زانستی …

سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی چەند تاقیگەیەکی کردەوە

ئەمڕۆ ٢٩-٩-٢٠٢١ چوارشەمە  پ.د. ئالان فەرەیدون علی ئەمین سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی کۆلێجی تەکنیکی ئەندازیاری بەسەرکردەوەو لەلایەن د.عطاء شێخ کریم ڕاگری کۆلێجی تەکنیکی ئەندازیاری و سەرۆکی بەشەکانی زانستییەکان و مامۆستایانی بەشی تەکنیکی ئەندازیاری توانای کارەباییەوە پێشوازی لێکرا. سەردانەکە بە مەبەستی …