Back

دووەم توێژینەوەی نێودەوڵەتی خوێندكارێكی دكتۆرای کۆلێجی تەکنیکی تەندروستی بڵاودەكرێتەوە

لە كارێكی سەركەوتوودا خوێندكاری دكتۆرای كۆلێجی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی (سۆران امین حمەلاو) بە سەرپەرشتی هەردوو مامۆستای سەرپەرشتیار (پ.ی.د.محمد بابەكر مینە، پ.د.علی حاتم البیاتی) توێژینەوەیەكی زانستی گرنگ لە یەكێك لە گۆڤارە نێودەوڵەتییەكانی كلاریڤەیت بڵاودەكەنەوە كە خاوەنی ئیمپاكت فاكتەری (1.8)ە (Journal of INQUIRY)، بەناونیشانی (An assessment of timeliness and quality of communicable disease surveillance system in the Kurdistan Region of Iraq). ئەم توێژینەوە زانستییە دەربارەی دەستنیشانكردن و ناساندنی شێوازی کاركردنی كارمەندانی تەندروستییە لە هەرێمی كوردستاندا لەكاتی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی كۆرۆنا لە كورستاندا لە ساڵەكانی (2020، 2019، 2018) بۆ كۆنترۆڵكردنی نەخۆشی كۆرۆنا لە كەرتی تەندروستی لە هەرێمی كوردستان، هەروەها ئەوەش نیشان دەدات كە توانای كارمەندانی تەندروستی لە رووبەڕووبوونەوەی نەخۆشیییە گوازراوەكاندا زیادیانكردووە لە ساڵی (2020) لەچاو ساڵانی (2019، 2018). سەرۆکایەتی زانکۆ و راگرایەتی كۆلێجی تەكنیكی تەندروستی و پزیشكی پیرۆزبایی و دەستخۆشی ئاڕاستەی خوێندكار (سۆران امین حەمەلاو) دەكەین بۆ ئەو دەستكەوتە گەورەیە، وەك هەمیشە بەڵێن و پشتیوانی خۆیان دووپاتدەكەنەوە بۆ سەرجەم خوێندكاران و مامۆستایان و توێژەرانی زانکۆ، وە هیوادارن نمونەیان زۆربێت بۆ خزمەتكردنی رەوشی زانست و زانیاری لە هەرێمەكەماندا.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile