Back

سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی چەند تاقیگەیەکی کردەوە

ئەمڕۆ ٢٩-٩-٢٠٢١ چوارشەمە  پ.د. ئالان فەرەیدون علی ئەمین سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی کۆلێجی تەکنیکی ئەندازیاری بەسەرکردەوەو لەلایەن د.عطاء شێخ کریم ڕاگری کۆلێجی تەکنیکی ئەندازیاری و سەرۆکی بەشەکانی زانستییەکان و مامۆستایانی بەشی تەکنیکی ئەندازیاری توانای کارەباییەوە پێشوازی لێکرا. سەردانەکە بە مەبەستی کردنەوەی چەند تاقیگەیەکی بەشی ئەندازیاری توانای کارەبایی بوو، کە لەلایەن مامۆستایانی زانکۆ و خێرخوازانەوە نۆژەن کرانەوە و ئامادەکراون بۆ ساڵی نوێی خوێندن. لە ماوەی دوو مانگی پشووی هاویندا مامۆستایان لەسەر ئەرکی خۆیان و بە هاوكارى خێرخوازان بە شێوازێكى سەردەميانە تاقيگەكانيان نۆژەن کردەوە. هەروەها سەردانى بەشى خزمەتگوزارى كۆلێجى تەكنيكى ئەندازيارى كرد بە مەبەستى لە نزيكەوە ئاگاداربوون لە نۆژەنکردنەوە و گۆڕینى چیلەر و بۆیلەری بینای کۆلێجەکانی کەمپسی چوارچرا لەلایەن فەرمانبەرانی کۆلێجى ئەندازيارييەوە، كە لە ماوەی دوومانگی ڕابردوودا ساردکەرەوە و گەرمکەرەوەكانيان ئامادەكردووە بۆ سەرجەم کۆلێجەکان بۆ ساڵی نوێی خوێندن. ئەنجامدانی ئەم خزمەتگوزاريانە سەرەڕای بوونی قەیرانی دارايی و نەبوونی سەربەخۆيی کارگێڕی و دارايی زانکۆکان و خەرجنەکردنی شایستە داراییەکانە. لە بەرامبەردا سەرۆکی زانکۆى پۆليتەكنیكی سلێمانی زۆر سوپاسی هەوڵ و ماندوبوونەکانی فەرمانبەران و مامۆستایانی کرد و ئاماژەی بەوە کرد “ئەنجامدانی ئەم کارانە نیشانەی دڵسۆزیە بۆ سەرکەوتنی زانکۆ و خزمەتکردنی خوێندکاران و بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی و ئەکادیمی و بەرزکردنەوەی ڕانکی زانکۆیە. پاشان پ.د. ئالان فەرەیدون عەلی ئەمین سەرۆكى زانكۆى پۆليتەكينكى سلێمانى سوپاس و پێزانینی سەرۆکایەتی زانکۆی پێشکەش بە مامۆستایانی بەشی ئەندازيارى توانای کارەبايى کرد.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile