قوباد تاڵه‌بانی به‌شێكی زۆری پێداویستییه‌كانی به‌شه‌ناوخۆیی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی دابینكرد
به‌بۆنه‌ی سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی پرۆسه‌ی خوێندن له هه‌رێمی كوردستان ، به‌ڕێز قوباد تاڵه‌بانی بڕیاریدا هاوكاری بگه‌یه‌نێته زانكۆكان و كه‌موكوڕی به‌شه‌ناوخۆییه‌كانی خوێندكاران چاره‌سه‌ر بكات.
ساڵانه له ده‌ستپێكی كردنه‌وه‌ی پرۆسه‌ی خوێندن له هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تتر زانكۆكان ، به‌ڕێز قوباد تاڵه‌بانی به‌رده‌وام ده‌ستی له بونیادنانی زانكۆ‌و دابینكردنی پێداویستییه ههنوكییهكاندا هه‌بووه‌و هه‌میشه چاوی له به‌ره‌وپێشچوونی ئاستی زانستی زانكۆكان و خوێندكاران بووه به‌گشتی ، ئه‌مڕۆش به‌سوپاسه‌وه به‌شێكی زۆری پێداویستی و پڕكردنه‌وه‌ی كه‌موكوڕییه‌كانی به‌شه ناوخۆیی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی گرته ئه‌ستۆ.
وه‌ك پیشه‌ی هه‌میشه‌یی و پاڵپشتییه‌كی گه‌وره له‌پشت پرۆسه‌ی خوێندن و زانكۆكانه‌وه ، به‌ڕێز قوباد تاڵه‌بانی بڕیاردا به دابینكردنی بڕێك پاره بۆ پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و كه‌موكوڕیانه‌ی له‌نێو به‌شه‌ناوخۆییه‌كانی خوێنكارانی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی هه‌یه له‌پای به‌ڕێوه‌چوونی ساڵێكی پڕلهزانست و خوێندنێكی سه‌ركه‌وتوو بۆ خوێندكاران.
پ.د.ئالان فه‌ره‌یدون عه‌لی ئه‌مین سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی تایبه‌ت به سایتی زانكۆ ووتی:
به‌ناوی خۆم و ئه‌نجومه‌نی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانیه‌وه زۆر سوپاسی برای ئازیز‌و مامی بچوكمان ده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی هاوكارییه‌كه‌ی ، وه بێگومان ئه‌مه یه‌كه‌م جار نییه ده‌ستی هاوكاری و پشتیوانییه‌كانی به‌ڕێزیان ده‌گاته زانكۆ به‌ڵكو هه‌میشه پاڵپشت و پشتگیرێكی ڕاسته‌قینه‌ی زانكۆمان و پرۆسه‌ی خوێندن بووه ، وه به‌شانازییه‌وه ده‌ڵێین ڕێچكه‌ی مامی گه‌وره‌مانی وون نه‌كردوه‌و به‌رده‌وام له‌هه‌وڵی پرۆسه‌ی خوێندن و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی زانستی زانكۆكانهو وه‌ك قه‌ڵایه‌كی مه‌زن له پشت ئێمه‌و كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستانه ، دوباره سوپاسی ده‌كه‌ین و ده‌خوازین ئێمه‌ش له‌ئاست خه‌مخۆری و دڵسۆزییه‌كانی به‌ڕێزیاندا بین.