زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی دوو ناوه‌ندی زانستی له هه‌ڵه‌بجه كرده‌وه
له مه‌راسیمێكی شایسته‌دا زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی بۆ یه‌كه‌مینجار له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان و عێراق، سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی هه‌ڵه‌بجه بۆ دیراساتی پاشماوه‌ی به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی كرده‌وه كه زه‌مینه‌یه‌كی زانستی گرنگه بۆ ده‌رخستنی توانا زانستییه‌كانی توێژه‌ران و دیراسه‌كردنی كاریگه‌رییه‌كانی چه‌كی كیمیایی له ناوچه‌كه‌دا، له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ی به‌شی ته‌كنه‌لۆجیای زانیاری سه‌ر به په‌یمانگای ته‌كنیكی هه‌ڵه‌بجه.
پێشنیوه‌رۆی 2021/10/4 له مه‌راسیمێكی شایسته‌دا له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه به‌ئاماده‌بوونی حه‌مه‌ی حه‌مه سه‌عید وه‌زیری رۆشنبیری هه‌رێمی كوردستان و ئازاد تۆفیق پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه و نوخشه ناسیح قایمقامی هه‌ڵه‌بجه و پ.د.ئالان فه‌ره‌یدون عه‌لی ئه‌مین سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و پ.د.سۆران یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی و پ.د.مهاباد كامیل سه‌رۆكی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه و توێژه‌ران و مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی زانكۆ و ده‌ز‌گاكانی راگه‌یاندن، سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی هه‌ڵه‌بجه بۆ دیراساتی پاشماوه‌ی به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی و به‌شی ته‌كنه‌لۆجیای زانیاری له‌لایه‌ن زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانییه‌وه كرایه‌وه به ئامانجی خزمه‌تێكی دیكه‌ی زانستی به پارێزگاكه.
سه‌ره‌تای مه‌راسیمه‌كه به وه‌ستانی ساتێك بێده‌نگی بۆ گیانی پاكی شه‌هیدان ده‌ستیپێكردو له وته‌یه‌كدا پ.ی.د.كارزان عه‌بدوڵا راگری كۆلێجی ته‌كینكی زانسته پراتیكتییه‌كان و په‌یمانگای ته‌كنیكی هه‌ڵه‌بجه رگرنگی و ئامانجی سه‌نته‌ره‌كه‌ی خسته‌ڕوو رایگه‌یاند: سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی هه‌ڵه‌بجه بۆ دیراساتی پاشماوه‌ی به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی هه‌نگاوێكی زانستی گرنگی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانییه له‌دوایی كردنه‌وه‌ی كۆلێجی ته‌كینكی زانسته پراتیكتییه‌كان و په‌یمانگای ته‌كنیكی هه‌ڵه‌بجه، كه ئه‌م سه‌نته‌ره جگه له‌وه‌ی زه‌مینه‌یه‌كی زانستی ده‌ره‌خسێنێت بۆ توانای توێژه‌ره ئه‌كادیمییه‌كان هاوكات له ژینگه‌یه‌كی وه‌ك هه‌ڵه‌بجه كه ساڵه‌هایه به كاریگه‌رییه‌كانی چه‌كی كیمیایی گرفتاری گازی ژه‌هراوی و جۆره‌ها چه‌كی یاساغی یاسا تۆتالیتاره‌كانی رژێمی پێشووه، وه بۆ یه‌كه‌مینجاره له‌سه‌ر ئاستی كوردستان و عێراقدا ناوه‌ندێكی ناوازه‌ی وه‌ها په‌یوه‌ست به توێژینه‌وه له پاشماوه‌كانی ئه‌و چه‌كانه ده‌دامه‌زرێت.
پاشان پ.د.ئالان فه‌ره‌یدون عه‌لی ئه‌مین سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی وته‌یه‌كی پێشكه‌شكردو وتی: سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی هه‌ڵه‌بجه بۆ دیراساتی پاشماوه‌ی به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی به‌رهه‌مێكی دیكه‌ی مامۆستایان و توێژه‌رانی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانییه له بواری توێژینه‌وه‌ی زانستی، كه ئه‌م سه‌نته‌ره گرنگییه‌كه‌ی له‌وه‌دایه تایبه‌ته به بابه‌تێكی زۆر گرنگ ئه‌ویش توێژینه‌وه‌یه له پاشماوه‌كانی به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی له بواره‌كانی ( ته‌ندروستی، ژینگه، سوسیۆلۆجی، پلانسازی شار و هه‌موو ئه‌و بابه‌تانه‌ی كه په‌یوه‌ندی به‌م بابه‌ته گرنگه‌وه هه‌یه..
له به‌شێكی دیكه‌ی وته‌كه‌یدا سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد: ئه‌م سه‌نته‌ره وه‌فایه‌كه بۆ قوربانیانی هه‌ڵه‌بجه و وه رێزلێنانه له توێژینه‌وه‌ی زانستی و مه‌عریفیه‌ت له شاری هه‌ڵبجه‌ی خۆشه‌ویست، كه به خۆشحاڵییه‌وه ئه‌مه سێیه‌م ده‌زگای زانستی و خوێندنی باڵای زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانییه له هه‌ڵه‌بجه كه له‌م رێگه‌یه‌وه خوێندنی ته‌كنیكی گه‌شه ده‌كات و وه بناغه‌ی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی له هه‌ڵه‌بجه داده‌مه‌زرێت.
پاشان له به‌شێكی دیكه‌ی مه‌راسیمه‌كه‌دا د.هه‌ڵگورد عه‌لی لێپرسراوی سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی هه‌ڵه‌بجه بۆ دیراساتی پاشماوه‌ی به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی رایگه‌یاند له رێگه‌ی سه‌نته‌ره‌كه‌مانه‌وه و به‌هاوكاری توێژه‌ران له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی وڵات كارده‌كه‌ین تا بزانین كاریگه‌رییه‌كانی چه‌كی كیمیایی تا چ ئه‌ندازه‌یه‌ك له‌سه‌ر خاك و ژینگه و ته‌ندروستی دانیشتوانی شاره‌كه ماوه تاكو كارێكی باش بكه‌ین و نموونه‌یه‌كی جوان بۆ شاره‌كه فه‌راهه‌م بكه‌ین به‌هاوكاری هه‌موولایه‌ك.
له به‌شێكی دیكه‌ی مه‌راسیمه‌كه‌دا له‌لایه‌ن پ.د.ئالان فه‌ره‌یدون عه‌لی ئه‌مین سوپاسنامه و رێزلێنانی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی پۆلیته‌كینكی سلێمانی به‌خشرایه كۆمپانیای باڵامبۆ له‌به‌رامبه‌ر دڵسۆزی و ماندوبوونیان له نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی بینای سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی هه‌ڵه‌بجه بۆ دیراساتی پاشماوه‌ی به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی له‌سه‌ر ئه‌ركی كۆمپانیاكه‌یان.
هه‌ر له چوارچێوه‌ی مه‌راسیمی كردنه‌وه‌ی سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی هه‌ڵه‌بجه بۆ دیراساتی پاشماوه‌ی به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی، به‌شی ته‌كنه‌لۆجیای زانیاری سه‌ر به په‌یمانگای ته‌كنیكی هه‌ڵه‌بجه كرایه‌وه كه به‌شێكی زانستی نوێیه و خواستی بازاڕی كاری ناوچه‌كه‌یه، كه زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی هیچ كات درێغی نه‌كردووه بۆ فراوانكردنی پانتای ناوه‌نده‌كانی خوێندنی باڵا له پارێزگاكه‌دا.