لە درێژەی کار و چالاکییە زانستییەکانی پەیمانگای تەکنیکی بەکرەجۆ سه‌ر به‌زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی، رۆژی چوارشەممە 11ی كانونی دووه‌می 2023 خوێندکارانی قۆناغی یەکەمی بەشی زانستی خۆراک و کۆنتڕۆڵی جۆری گه‌شتێكی زانستی‌یان بۆ عەلوەی سەوزەو میوەی سلێمانی ئەنجامدا. لەم گه‌شته زانستییەدا خوێندکاران …
لەهەوڵێكی تری زانستیدا (د. ماردین عثمان عبدالقادر) ئەكادیمیست و مامۆستای كۆلێجی ته‌كنیكی ته‌ندروستی و پزیشكی له زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی توێژینەوەی چوارەمی خوێندنی دكتۆراكەی بەهاوبەشی لەگەڵ (پ.ی.د.هێشوو سلێمان و د.پێشنیار محمد) لە گۆڤارێكی ئاستبەرزی جیهانی بڵاوکردەوە. توێژینەوەكەش بەناونیشانی (Genetic characterization of …
به‌ئامانجی وه‌رگرتنی زانیاری و بینینی كاروچالاكییه‌كانی كه‌رتی كاره‌با به‌كرداری و بەمەبەستی ئاشنابوون بە بەشەکانی وێستگه‌ی كاره‌باو وەرگرتنی زانیاری سەبارەت بە چۆنێتی دابەشبوونی تۆڕەکانی کارەبا بەسەر گەرەکەکاندا ، ڕۆژی2023/1/11 گه‌شتێكی زانستی بۆ خوێندکارانی قۆناغی دووەمی بەشی کارەبای كۆلێجی ته‌كنیكی كه‌لار بۆ …
به‌ئامانجی وه‌رگرتنی زانیاری و بینینی كار‌و وه‌زیفه‌ی ژمێریاری به‌كرداری ، ڕۆژی2023/1/11 چالاکی زانستی بۆ خوێندکارانی بەشی ژمێریاری پەیمانگای تەکنیکی دەربەندیخان بۆ بانکی دەربەندیخان سازكرا . لەچالاکییەکەیاندا خوێندکاران گفتوگۆ‌و پرسیاری زانستیان کرد لەبارەی ژمێریاری و کارەکانی بانکەوە، شایەنی باسکردنە لێپرسراو وفەرمانبەرانی …
توێژینەوەیەکی زانستی (پ.ی.د.محمد حسن فەتاح) مامۆستا لەزانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی کۆلێجی تەکنیکی کەلار/بەشی شیکاری نەخۆشییەکان بە ناونیشانی (SARS-CoV-2 Omicron Variant Genomic and Phylogenetic Analysis in Iraqi Kurdistan Region) لە جۆرناڵی (Genes), Impact factor (4.1) و Cite score 5 لە گۆڤارێکی زانستی …
بەناوی خوای گەورەو میهرەبان هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان خوێندکاران و مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بەبۆنەی هاتنی ساڵی نوێ 2023ی زاینیەوە گەرمترین پیرۆزبایتان لێدەکەین و ئومێد دەکەین ببێتە مایەی هاتنەدی خەونەکان و سەرکەوتنی زیاتری زانست و پێشکەوتنی زۆرتری زانکۆمان. بەرێزان …
رێبەری ده‌رچووانی خولی 33هه‌مینی خوێندكارانی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی بڵاوکرایەوە و بەوبۆنەیەوە پیرۆزبایی لە خوێندکاران و کەسوکاریان دەکەین و ئومێد دەکەین هەریەک لە دەرچووان بـەپێی پسپۆڕی و شارەزایی خۆیان خزمەت بە گەل و نیشتمانەکەمان بكەن. رێبەری دەرچووانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی
به‌چاودێری د.ئارام محمد قادر وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی و به‌سه‌رپه‌رشتی پ.ی.د.هوشیار عه‌بدوڵا عه‌زیز سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و بەئامادەبوونی یاریده‌ده‌رانی سه‌رۆكی زانكۆ‌و ژماره‌یه‌ك له سه‌رۆكی زانكۆكان و به‌رپرسانی حكومی و حزبی و مامۆستایان و خوێندكاران، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 25 ی …
بەمەبەستی خزمەتکردنی زیاتری خوێندکاران وفێرکردنیان بەشێوازێکی سەردەمیانە لەسەر ئامێرە نوێیه‌كان بەبڕی زیاتر لە (71) ملیون دینار، پێداویستی دوو تاقیگە بۆ کۆلێجی ته‌كنیكی كه‌لار سه‌ربه زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی داراییه‌وه دابینکرا، کە بریتین لە پێداویستی تاقیگەی کۆمپیوتەر بۆ بەشی کارگێڕی …
لەدرێژەی کاروچالاکییە زانستییه‌کانی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی- پەیمانگای تەکنیکی هەڵەبجەو به‌هه‌ماهه‌نگی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی زانستی له‌سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ‌و به‌ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له‌مامۆستایان و له‌هۆڵی سیمینار ، سیمینارێکی زانستی سەبارەت بە بۆڵۆنا پرۆسێس بەڕێوەچوو كهلەلایەن( م.بەنان جمیل) سەرۆک بەشی تەکنەلۆجیای زانیاری پێشكه‌شكرا. ناوبراو باسی لە شێوازی …