Back

سەرۆک بافڵ تاڵەبانی چەندین کتێبی زانستی پێشکەشی زانکۆی پۆلیته‌كنیكى سلێمانى کرد

بە نوێنەرایەتی پڕۆفیسۆر د. هوشیار عه‌بدوڵڵا عزیز سه‌رۆكى زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى ، دکتۆر بەختیار عبید شریف یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ پێشوازیان لە نوێنەرانی بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان کرد.

لە دیداری نێوانیاندا هەریەک لە ڕێبوار سابر، شاباز حیکمەت و لێزان عەبدولڕەحمان لە ڕاگەیاندنی مەکتەبی سیاسی یەکێتی، لەسەر ڕاسپاردە و بە نوێنەرایەتی سەرۆک بافڵ تاڵەبانی، چەندین ناونیشانی جیاوازیان لە کتێبی زانستی پێشکەشی زانکۆی پۆلیته‌كنیكى سلێمانى کرد و پەیامی سەرۆکی یەکێتیان گەیاندە سەرۆکی زانکۆ و هیوای سەرکەوتنیان بۆ زانکۆ خواست.

لە دیدارەکەدا دکتۆر بەختیار عبید شریف یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆکاروباری خوێندکاران بە نوێنەرایەتی سه‌رۆكى زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى سوپاسی هەڵوێستی سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستانی کرد، لە بەرامبەر گرنگیدانی بە زانکۆ و ڕێگەی زانستخوازی.