Back

زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی بەردەوامە لەسەر هەڵمەتی هۆشیاری دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا

لەچوارچێوەی هەڵمەتی هۆشیاری تەندروستی لەسەر ڤایرۆسی كۆرۆنا و چۆنێتی خۆپاراستن لێی كە لەلایەن هەردوو بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی و سەلامەتی و بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندن و چالاكییەكانی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی ڕاگەیەندراوە ، وە بەهەماهەنگی لەگەڵ كۆلێجی تەكنیكی تەندروستی چالاكی هۆشیاری تەندروستی لەسەر ڤایرۆسی كۆرۆنا …

چەند رێنماییەك دەربارەی پرۆسەی تاقیكردنەوەی توانستی زانستی دبلۆمی باڵا و ماستەر و دكتۆرا بڵاوكرایەوە

سەبارەت بە پرۆسەی تاقیكردنەوەی توانستی زانستی خوێندنی باڵا/ دبلۆمی باڵا و ماستەر و دكتۆرا لە زانكۆكانی هەرێمی كوردستان بۆ ساڵی خوێندنی (2019-2020) وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی چەند رێنمایی و روونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە. بەپێی ئەو رێنماییانەی ئاڕاستەی كراوە تاقیكردنەوەی توانستی زانستی …

دوو سیمینار لە پەیمانگای تەكنیكی كەلار بەڕێوەچوو

لە درێژەی پێشكەشكردنی زنجیرە سمیناری یەكەی دڵنیایی جۆری سەر بە هۆبەی زانستی پەیمانگای تەكنیكی كەلار بۆ ئەم هەفتە دوو سمیناری جۆراوجۆر پێشكەشكران . سیمیناری یەكەم لەلایەن پ.ی.د.كوردستان حەمید سەرۆكی بەشی تەكنەلۆجیای زانیاری بەناونیشانی (الختراعات المسروقە) پێشكەشكرا، دووەم سیمینار پ.ی.د.شێركۆ ئەحمەد …

وەزیری خوێندنی باڵا سەردانی پەیمانگا و كۆلێجی تەكنیكی زانستە پراكتیكییەكانی هەڵەبجە دەكات

د.ئارام محەمەد قادر وەزیری خوێندنی باڵاو توێژنەوەی زانستی و وەفدی هاوڕێی لەگەڵ پارێزگار و جێگری پارێزگاری هەڵەبجە سەردانی پەیمانگای تەكنیكی هەڵەبجە و كۆلێجی تەكنیكی زانستە پراكتیكییەكانی هەڵەبجەی سەر بە زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی-یان كرد . لەلایەن د.كارزان عەبدوڵا راگری كۆلێج و …

وۆركشۆپێك بۆ زیاتر ئاشنابوون بە بابەتە زانستییەكان بەڕێوەچوو

لقی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی كۆمەڵەی خوێندكارانی كوردستان بەهاوكاری كۆلێجی تەكنیكی ئەندازیاری وۆركشۆپێكی زانستی بەناونیشانی (لەپێناو زیاتر ناساندنی خوێندكاران و مامۆستایان و فەرمانبەران بە بابەتە زانستییەكان) ئەنجامدا. ئەمڕۆ پێنجشەممە ٦-٢-٢٠٢٠ بەئامادەبوونی ژمارەیەكی زۆر لە مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندكاران لە هۆڵی …

هەفتەی داهاتوو سیمپۆزیۆمێكی زانستی دەربارەی كۆرۆنا ئەنجام دەدرێت

زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی و زانكۆی سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتی ڤێرتەرنەری سلێمانی لەگەڵ نوێنەرایەتی (WHO)، هەفتەی داهاتوو سیمپۆزیۆمێكی زانستی دەربارەی ڤایرۆسی كۆرۆنا ئەنجام دەدەن. رۆژانی رابردوو بۆردی رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە كۆلێجی پزیشكی زانكۆی سلێمانی كۆبوونەوە، كە …

وۆرکشۆپێك بۆ فەرمانبەرانی پەیمانگای تەكنیكی دوكان رێكخرا

لە درێژەی كاروچالاكییەكانی سەنتەری توێژینەوەی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، رۆژی چوارشەممە ۲٠۲٠/۲/٥ وۆركشۆپێك دەربارەی ( ئەرک و بەرپرسیاریەتی فەرمانبەران ) لەلایەن ( هیوا قادر) بەرپرسی کارگێری سەنتەری توێژینەوە پێشکەشکرا. ‎لە وۆرکشۆپەکەدا یاساکانی ڕێکاری فەرمانبەران و پابەندبوونی فەرمانبەران بە ئەرکەکانیان و ڕوونکردنەوەی …

وۆركشۆپێك بۆ مامۆستایان و فەرمانبەرانی پەیمانگای تەكنیكی دوكان ئەنجامدرا

لەژێر ناونیشانی (روانگەی سەنتەری توێژینەوە لە ساڵی خوێندنی نوێدا) وۆرشۆپێكی تایبەت بۆ مامۆستایان و فەرمانبەرانی پەیمانگای تەكنیكی دوكان رێكخرا. رۆژی چوارشەممە ٥-٢-٢٠٢٠ بەڕێوەبەراتی سەنتەری توێژینەوە لە سەرۆكایەتی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی بەهاوبەشی پەیمانگای تەكنیكی دوكان، وۆرشۆپێكی تایبەتی بۆ مامۆستایان و فەرمانبەرانی …

سیمینارێكی زانستی دەربارەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بەڕێوەچوو

لەچوارچێوەی هەفتەی هۆشیاری دژی نەخۆشی (ڤایرۆسی كۆرۆنا)، لقی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی كۆمەڵەی خوێندكارانی كوردستان بەهاوكاری كۆلێجی تەكنیكی تەندروستی و بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی و سەلامەتی سەرۆكایەتی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی، سیمینارێكی زانستی بەناونیشانی (ڤایرۆسی كۆرۆنا و كاریگەرییەكانی لەسەر تەندروستی مرۆڤ) بۆ (پ.ی.د.محمد بابەكر …

چالاكی هۆشیاری تەندروستی لەسەر ڤایرۆسی كۆرۆنا لە فامیلی مۆڵ بەڕێوەچوو

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی و سەلامەتی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی بەهەماهەنگی لەگەڵ كۆلێجی تەكنیكی تەندروستی چالاكی هۆشیاری تەندروستی لەسەر ڤایرۆسی كۆرۆنا لە فامیلی مۆڵی شاری سلێمانی رێكخست. لە چوارچێوەی هەڵمەتی هۆشیاری دژی نەخۆشی ڤایرۆسی كۆرۆنا، ئێوارەی چوارشەممە 2020/2/5 لە فامیلی مۆڵی شاری سلێمانی، …