هەواڵ و چالاکی

دوو سیمینار لە پەیمانگای تەكنیكی كەلار بەڕێوەچوو

لە درێژەی پێشكەشكردنی زنجیرە سمیناری یەكەی دڵنیایی جۆری سەر بە هۆبەی زانستی پەیمانگای تەكنیكی كەلار بۆ ئەم هەفتە دوو سمیناری جۆراوجۆر پێشكەشكران . سیمیناری یەكەم لەلایەن پ.ی.د.كوردستان حەمید سەرۆكی بەشی تەكنەلۆجیای زانیاری بەناونیشانی (الختراعات المسروقە) پێشكەشكرا، دووەم سیمینار پ.ی.د.شێركۆ ئەحمەد سەرۆكی بەشی ساردكردنەوە و هەواسازی لەسەر (الحرائق و كیفیە مكافحتها ) پێشكەشیكرد، لە سیمینارەكاندا ژمارەیەك لە مامۆستایان ئامادەبوون و بە پرسیار و سەرنجەكانیان زیاتر بابەتەكانیان دەوڵەمەندتر كرد. شایەنی باسە ئەنجامدانی سمینارە زانستییەكانی پەیمانگای تەكنیكی كەلار هەفتانە بەردەوامە و رۆژانی دووشەممە و سێشەممە پێشكەش دەكرێن.

[learn_press_profile]

زیاتر ببینە
Back to top button