وۆرکشۆپێك بۆ فەرمانبەرانی پەیمانگای تەكنیكی دوكان رێكخرا
لە درێژەی كاروچالاكییەكانی سەنتەری توێژینەوەی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، رۆژی چوارشەممە ۲٠۲٠/۲/٥ وۆركشۆپێك دەربارەی ( ئەرک و بەرپرسیاریەتی فەرمانبەران ) لەلایەن ( هیوا قادر) بەرپرسی کارگێری سەنتەری توێژینەوە پێشکەشکرا.
لە وۆرکشۆپەکەدا یاساکانی ڕێکاری فەرمانبەران و پابەندبوونی فەرمانبەران بە ئەرکەکانیان و ڕوونکردنەوەی سزا و پاداشت بۆ فەرمانبەران و هەستکردن بە بەرپرسیەریەتی لە ئەرکەکانیان خرایە ڕوو.