وۆركشۆپێك بۆ مامۆستایان و فەرمانبەرانی پەیمانگای تەكنیكی دوكان ئەنجامدرا
لەژێر ناونیشانی (روانگەی سەنتەری توێژینەوە لە ساڵی خوێندنی نوێدا) وۆرشۆپێكی تایبەت بۆ مامۆستایان و فەرمانبەرانی پەیمانگای تەكنیكی دوكان رێكخرا.
رۆژی چوارشەممە ٥-٢-٢٠٢٠ بەڕێوەبەراتی سەنتەری توێژینەوە لە سەرۆكایەتی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی بەهاوبەشی پەیمانگای تەكنیكی دوكان، وۆرشۆپێكی تایبەتی بۆ مامۆستایان و فەرمانبەرانی پەیمانگاكە لەژێر ناونیشانی (روانگەی سەنتەری توێژینەوە لە ساڵی خوێندنی نوێدا) ئەنجامدا، كە تێیدا م.شێركۆ كەریم بەڕێوەبەری سەنتەری توێژینەوەی زانكۆ تیشكی خستەسەر كارو چالاكییەكانی سەنتەرەكە و هەماهەنگی زیاتر لەگەڵ پەیمانگادا بۆ بەرەوپێشبردنی توێژینەوەی زانستی.