Back

سیمینارێكی زانستی دەربارەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بەڕێوەچوو

لەچوارچێوەی هەفتەی هۆشیاری دژی نەخۆشی (ڤایرۆسی كۆرۆنا)، لقی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی كۆمەڵەی خوێندكارانی كوردستان بەهاوكاری كۆلێجی تەكنیكی تەندروستی و بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی و سەلامەتی سەرۆكایەتی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی، سیمینارێكی زانستی بەناونیشانی (ڤایرۆسی كۆرۆنا و كاریگەرییەكانی لەسەر تەندروستی مرۆڤ) بۆ (پ.ی.د.محمد بابەكر مینە، پسپۆری نەخۆشییە میكرۆبییەكان) ئەنجامدا. لە سیمینارەكەدا ژمارەیەكی زۆر لە خوێندكاران و مامۆستایانی كۆلێج ئامادەیبوون و چەندین زانیاری بەپێزو بەرچاو روونی دەربارەی كۆرۆنا بە ئامادەبوون بەخشرا، لە كۆتاییشدا ئامادەبووان بە سەرنج و پرسیارەكانیان سیمینارەكەیان دەوڵەمەندتر كرد. شایەنی باسە زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی هەفتەیەكی هۆشیاری بۆ روبەڕوبوونەوەی (ڤایرۆسی كۆرۆنا) رێكخستووە، بەئامانجی پێدانی زانیاری زانستی دروست بە هاووڵاتیان و خوێندكاران.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile