بەشی تەکنەلۆجیای ئۆتۆمبیل
بەشی تەکنەلۆجیای ئۆتۆمبیل یهكێكە لهبهشه زانستیهكانى پهیمانگاى تهكنیكى دهربهندیخان، و لەساڵی ٢٠٢٤ کراوەتەوە. ئەرکی ئەم بەشە بریتییە لە فێرکردن و ئامادەکردنی خوێندکاران لە بواری تەکنەلۆجیای ئۆتۆمبیل و چۆنێتی ئیشکردنی سیستەمەکانی ئۆتۆمبیل، وە چاککردنەوەی ئەم سیستەمانە لەکاتی بوونی کێشە.
دیدگا
هەوڵی تەواو دەدەین بۆ ئەوەی بەشی تەکنەلۆجیای ئۆتۆمبیل لە پەیمانگاکەمان یەکێک بێت لە باشترین بەشەکانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، ئەویش بە دروستکردنی بینایی تایبەت بە خۆیی، و دابینکردنی باشترین ئەو ئامێر و پێداویستیانەی کە پێویستە خوێندکار بۆ فێربوون بەکاریبهێنێت، هەوڵی تەواو دەدەین بۆ ئامادەکردنی تاقیگە و وەرشەی تایبەت بە ئۆتۆمبیل، خاڵێکی تری گرنگ کە ئیشی لەسەر دەکەین، بریتییە لە دابینکردنی باشترین کتێبە نێودەوڵەتییەکان لە بواری ئۆتۆمبیل، هەوڵی تەواو دەدەین کە هەموو ئەم کارانە بگونجێت لەگەڵ ئامانجەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی.
پەیام
ئەرکی بەشی تەکنەلۆجیای ئۆتۆمبیل بریتییە لە دابینکردنی زانیاری و لێهاتوویی و توانای بەرفراوان بۆ خوێندکاران، بۆ ئەوەی ببنە تەکنیکاری سەرکەوتوو لە بواری کارکردن لە سیستەمە جیاوازەکانی ئۆتۆمبیل. ئەرکی سەرەکی ئەم بەشە بریتییە لە پێگەیاندنی کادری تەکنیکی شارەزا لە بواری تەکنەلۆجیای ئۆتۆمبیل و سیستەمە جیاوازەکانی، چۆنێتی ئیشکردنیان و شێوازی چارەسەرکردنی کێشەکانیان.
ئامانجەکان
١. تێگەیشتن لە هەموو لایەنە زانستی و ئەکادیمییەکان کە تایبەتمەندن لەم بوارەدا.
٢. دەرچوانی ئەم بەشە زانیاری تەواویان هەبێت لەسەر شێوازی ئیشکردنی سەرجەم بەشەکانی ئۆتۆمبیل.
٣. کارکردن لە ژێر فشار.
٤. ئەنجامدانی توێژینەوەی زانستی لێهاتوو لەم بوارەدا.
٥. بەشداریکردن لە وۆرک شۆپ و سیمینارەکان لەسەر چارەسەرکردن و دۆزینەوەی ڕێگەی گونجاو بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی ئۆتۆمبیل.
دەرەنجامەکان
١. خوێندکاری دەرچوو لەم بەشە زانیاری تەواوی دەبێت لەسەر سیستەمەکانی ئۆتۆمبیل، کێشەکان، و چارەسەرکردنیان.
٢. نیشاندانی گرتنە بەری ڕێکارە خۆپارێزییەکان و کارکردن لەسەر سیستەمە جیاوازەکانی ئۆتۆمبیل.
٣. نیشاندانی تواناى کارکردن وهك تاک یان تیم بۆ دروستكردنى پهیوهندییهكى کاریگەرانە لەگەڵ خاوەنکارەکان، هاوکارەکان و کەسانی تر.
٤. بەکارهێنانی توانای بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە و توانای چارەسەرکردنی کێشەکان.
٥. ئامێری پشكنینه سەرەتاییەکان بەکاربهێنێت بۆ دیاریکردنی کێشەکان و چارەسەر کردنیان.
٦. فێربوونی چۆنێتی ئیشکردنی سیستەمە جیاوازەکان و کاریگەرییان لەسەر یەک.
خوێندکاری دەرچووی ئەم بەشە لە کوێ دەتوانێت کاربکات؟
١. سێرڤسەکانی کۆمپانیاکانی ئۆتۆمبیل.
٢. سێرڤسەکانی چاککردنەوەی ئۆتۆمبیل.
٣. ناوچە پیشەسازییەکان.
٤. دانانی سێرڤسی ئۆتۆمبیل بۆ خۆیان.
٥. کارکردن لە بواری فرۆشتنی کەرەستەکانی ئۆتۆمبیل.
پسپۆڕیەکانی ئەم بەشە :
١. خوێندن لەم بەشەدا دوو ساڵە، خوێندنى تیۆری و پراکتیکی لەخۆدەگرێت.
٢. خوێندکار بڕوانامەی دبلۆمی تەکنیکی بەدەست دەهێنێت.
٣. خوێندکارانی پۆلەکانی ئامادەیی (زانستی) دەتوانن بچنە ناو ئەم بەشە بۆ بەدەستهێنانی بڕوانامەی دبلۆمی تەکنیکی.
٤. دەرچووانی ئەم بەشە دەتوانن لە سەرجەم کەرتەکانی بواری تەکنەلۆجیای ئۆتۆمبیل ئیش بکەن.