Back

بەشی زانستی کۆمپیوتەر

ئامانجی ئێمە، لە بەشی زانستی کۆمپیوتەر لە پەیمانگای تەکنیکی دەربەندیخان بریتییە لە:

  1. پێدانی پەروەردەیەکی کوالێتی بەر لە ژینگەیەکی پێشکەوتوودا، ئامادەکردنی خوێندکاران بۆ ئەوەی ببنە کەسانی شارەزا لە بوار کۆمپیوتەر لە کایەکانی پیشەسازی، حکومەت و ئەکادیمیا.
  2. پەرەپێدانی زانستی کۆمپیوتەر لە ڕووی بیردۆزی، تاقیکاری و کارپێکردنەوە لە ڕێگەی توێژینەوەی ناسراوی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی لەلایەن مامۆستایان و خوێندکارانەوە.
  3. پشتیوانیکردن لە کۆمەڵگا لە ڕێگەی بەشداریکردن و هاندانی گواستنەوەی تەکنەلۆژیا.

زانستی کۆمپیوتەر لە هەموو بوارە ئەکادیمی، حکومی، و پیشەسازییەکاندا ڕۆڵێکی باڵای دەبێت و بەردەوام گەشەدەکات. دەتوانرێت لە ڕێگای پرۆسەی فێرکردن و توێژینەوەوە بەشی زانستی کۆمپیوتەر وەك سەنتەرێکی گرنگی پرۆسەی بە کۆمپیوتەر کردنی هەموو بوارەکانی ژیان دەناسرێت.

ئامانجی بەشی زانستی کۆمپیوتەر ئەوەیە کە خوێندکاران ئامادە بکات بۆ کەسانی پیشگەری سەرکەوتوو  لە بواری زانستی کۆمپیوتەردا ، لە ڕێگەی پێدانی ئەم خەسڵەتانە:

 

پانایی:  زانیاری لەسەر کارامەییەکانی بواری زانستی کۆمپیوتەر، ئامرازەکان، و تەکنیکە ماتماتیکییەکان، و توانای بەکارهێنانیان بۆ شیکردنەوە و دیزاینکردنی سیستەمە ئاڵۆزەکان.

قوڵایی:  تێگەیشتنێکی قوڵ لە بنچینە تیۆری و پراکتیکییەکانی زانستی کۆمپیوتەر، و توانای خۆگونجاندن لەگەڵ جیهانی تەکنەلۆژیا کە بەردەوامە لە گۆڕان.

ژیربێژی: توانای شیکردنەوەی کێشە جیاوازەکان لە ڕێگەی بەکارهێنانی بنەماکانی بیرکردنەوەی کۆمپیوتەری.

هەماھەنگی: هەوڵدان بۆ کارکردن بە شێوەیەکی کاریگەر و پیشەگەرانە لەگەڵ تیمی جیاواز.

ڕوونی:  توانای گەیاندنی زانیاری تەکنیکی بە شێوەیەکی ڕوون و کاریگەر، هەم بە شێوەی زارەکی و هەم نووسین.

سەلامەتی: تێگەیشتن لە چۆنییەتی مامەڵەکردن لەگەڵ کاریگەرییە کۆمەڵایەتییەکانی کۆمپیوتەر بە شێوەیەکی ئەخلاقی و بەرپرسیارانە، و پابەندبوون بەوە.

فێربوون: حەز بە فێربوونی درێژخایەن، بۆ خۆگونجاندن و کاریگەری لەسەر جیهانێکی بەردەوام لە گەشەکردن.

کراوەیی: توانای بەشداریکردن لە هەماھەنگی نێوان زانستە جیاوازەکان و بەکارهێنانی بنەما کۆمپیوتەرییەکان لە بوارە نوێ و نەناسراوەکان.