بەشی کارگێڕی کار
زانیاری گشتی:
- یەکێکە لە بەشە گرنگەکانی پەیمانگای تەکنیکی دەربەندیخان لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی.
- بەشی کارگێڕی کار لە ساڵی 2011 لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دامەزراوە. بەهۆی نەبوونی ستافی ئەکادیمی گونجاو لەو ساڵەدا ژمارەیەکی کەمی خوێندکاری وەرگرت.
- لە ئێستادا ١٣٥ خوێندکاری بەیانیان و ١١٥خوێندکاری ئێواران لە بەشەکەدا ناویان تۆمار کراوە.
ئەرک:
جەخت کردنەوە لەسەر ئاشناکردنى خوێندکار بە بوارى کارگێرى و بەرێوەبردن کە خوێندکار بە شێوەیەکى سەردەمیانە پڕاکتیزەى بکات وگرنگی بە نوێکردنەوەی ستراتیژییەکانی خوێندن دەدرێت بەگوێرەی پێشکەوتنە هاوچەرخەکان و لەبەرچاوگرتنی داهاتووی خوێندکاران.
دیدگا:
- پێشکەشکردنی بڕوانامەی تەکنیکی ئەکادیمی لە کارگێڕی و بەڕێوەبردن.
- بەشداریکردن لە زانستی کارگێریدا وەک سەرچاوەیەکی پسپۆڕ لە کۆمەڵگا و دامەزراوە حکومی و تایبەتەکان و بازاڕی کار.
ئامانجەکان:
- پێگەیاندنى کادرى ناوەندى پسپۆر لە بوارى کارگێریدا .
- ئامادەکردنى دەستى کار بە شێوەیەک بتوانن بەشێوەیەکى سەردەمییانە کارەکانیان ڕاپەڕێنن .
- دروستکردن و بەهێزکردنى هێڵى پەیوەندى لە چوارچێوەى بەرنامە و ستراتیجیەتى زانکۆى پۆلیتەکنیکى سلیمانى پشت بەست بە بنەماى خواست و خستنەروو لەگەڵ بازارى کاردا .
- پەرەپێدانی بەڕێوەبردنی سەرچاوە مرۆییەکان لە بواری بەڕێوەبردن.
پێکهاتەى بەشى کارگێرى کار
خوێندن (٢)دوو ساڵى ئەکادیمیە و لە (٤) وەرز پێک دێت سیستەمى خوێندن لەم بەشە (بۆڵۆنا پرۆسێس)ە.
زمانى خوێندن
زمانى کوردى ، ئینگلیزى ، عەرەبى
بڕوانامە و هەلى کار
دەرچووانى ئەم بەشە بروانامەى پسپۆرى لە کارگێرىدا وەردەگرێت و دەتوانێت ئەرکى بەرێوەبردنى پرۆسەى کارگێرى و سەرچاوە مرۆییەکان بەشێوازێکى سەردەمییانە گشتى و کەرتى تایبەت لەهەردوو بوارى خزمەتگوزارى و بە بازارکردن بەرێوە ببەن.