Back

بەشی پەرستاری

تێڕوانینێکی گشتی:

بەشی پەرستاری لە ساڵی ٢٠١٥ لە پەیمانگای تەکنیکی دەربەندیخان کراوەتەوە. تا ئێستا زیاتر ٦٠٠ خوێنکاری دەرچووی هەیە کەوا بەشێکی زۆریان لە کەرتەکانی تەندروستی تایبەت و گشتی لە کوردستان دامەزراون. بەشی پەرستاری خوێندکار لە پرۆگرامێکی پەرستاری چر بەشداردەکات کە بنیات نراوە بۆ دەوڵەمەندکردنی زانیاری و لێهاتوویی خوێندکار بۆ کاری پیشەیی ستاندارت. لە ئەم بەشەدا خوێندکار چالاکانە دەتوانێت لە  ژینگەیەکی باشی ئامادەکراو بۆ فێربوون و پەروەردە  خوێندنی خۆی بکات. خوێندکار دەتوانێت ئاسانکارییەکانی ناو تاقیگەکان و کتێبخانە بەکاربهێنێت بە لەبەرچاوگرتنی پێویستی خۆیان بۆ فێربوون. بەشی پەرستاری خاوەنی چەند تاقیگەیەکە بۆ فیزیۆلۆژیای مرۆڤ، ئەناتۆمی مرۆڤ، بنەماکانی پەرستاری، مایکرۆبایۆلۆجی پزیشکی، و بایۆکیمیا پزیشکی. هەروەها وانەی کلینیکی لە ڕێگەی پراکتیکی ناو نەخۆشخانەکانەوە فێری خوێنکار دەکرێ، خوێندکار ڕاستەوخۆ وانە لە نەخۆشی ڕاستەقینەکانی ناو نەخۆشخانەکان فێردەبێ. پرۆگرامی پەرستاری زیاتر ٢٢ بابەت ناوەکی و بنەڕەتی و گشتی لەخۆگرتووە. هەموو بابەتەکان بە زمانی ئینگلیزی دەخوێندرێن و خوێندکار بە زمانی ئینگلیزیش هەڵسەنگاندنی بۆ دەکرد. تاقیکردنەوەکان لە ژێر لیژنەی بەش و پەیمانگا ئەنجام دەدرێن، و تاقیکردنەوەی پراکتیکی لە تاقیگە و لە نەخۆشانەکان ئەنجام دەدرێ. پرۆگرامی خوێندن لە ساڵی یەکەمدا بە بابەتە بنەڕەتی و گشتیەکان دەست پێ دەکات، وە لە ساڵی دووەمیشدا بابەتە سەرەکیەکانی تایبەت بە پەرستاری دانراوە کە پێکهێنەری زانستی و کارامەیی پەرستاری پردەکەنەوە. پرۆگرامی خویندن زۆر کاریگەرە لە ئامادەکردنی خوێندکار بۆ ئەوەی ببێتە پەرستارێکی پیشەیی کارامە. هەموو ستافی مامۆستایانی بەش بڕوانامە و ناونیشانی ئەکادمی بەرزیان هەیە.

دیدگا:

بەشی پەرستاری تیشکی خستۆتە سەر ڕاهێنانی باش و پرۆگرامی شایستە بۆ خوێندکارانی پەرستاری بەشێوەیەک کە خوێندکار بتوانێت فێری زانستی نوێ و کارامەیی نوێ ببێت. بەشی پەرستاری هەوڵی بۆ ئەوەیە کە خوێندکار بکاتە چەقی فێربون و بەشێوەیەک کارامەیەکانی سەردەم بە خوێندکار بگات.. ئەم بەشە پرۆگرامیک بۆ ڕاهێنانی خوێندکار ڕێکدەخات سەبارەت بە نوێترین کارامەیی و ئەزموونەکان کە پێویستە بۆ پیشەیی پەرستاری. بەشی پەرستاری دەیەوێ دڵنیابێ لە هەموو خوێندکارەکان کە چۆن  بتوانن چاودێری پەرستاریی شایستە پێشکەش بە نەخۆشەکان و ئەو کەسانە بکەن کە پێویستیان بە چاودێری تەندروستی هەیە.  پرۆگرامی خوێندن دەبێ کواڵیتی تەواوی هەبێ تاوەکو خوێندکارەکان بتوانن شارەزایانە پیشەی پەرستاری پیادەبکەن. هەروەها پرۆگرامی خوێندن دەبێ دیدگای خوێندکار بەرز بکاتەوە بۆ تێگەیشتن لە تیۆرییەکانی پەرستاری و زانستی نوێ. هەموو خوێندکارێک کە لەم بەشە دەرچووە پێویستە زانیاری پێویستی هەبێت سەبارەت بە پراکتیکی پەرستاری و بتوانێت وەک پەرستاری لێهاتوو لە کەرتەکانی تەندروستیدا کار بکات. ڕێکاری سادەی پەرستاری وەک نیشانەکانی ژیانی، و دەرزیکردن، وە کارە ئاڵۆزەکان وەک بەکارهێنانی بۆری گەدە و و بۆری سنگ پێویستە بە ستانداردێکی بەرز فێری هەموو خوێندکاران بکرێت. خوێندکارەکان دەبێ توانای پیادەکردنی ژینگەیەکی تەندروست بۆ چارەسەرکردنی نەخۆش فەراهەم بکەن.

تێروانین:

تێروانینی بەش ئەوەیە، کەوا ژینگەی لە بار بۆ خویندکار دەبێتە هۆی خێرا تێگەیشتنیان و خۆشەویستیان بۆ زانستی پەرستاری. خویندکارەکان دەبێ خۆشەویستیان هەبێ بۆ کاری پەرستاری و پیشەی پەرستارای. ئەم بەشە باوەری وایە بەرنامەیەکی بتەوی خوێند و و پێداگۆجی پیادەکراو شێواز و تەکنینکی نوێی وانەوتنەوەوە پێداویستی هەنووکەین بۆ پێگەیاندنی کادیری پەرستاری لێهاتوو.  کوالیتی باشی خوێندن و بەرزی ئاستی ستافی وانە وتنەوەە دەبێتە هۆی پێویستی بەرزکردنەوەی ئاستی تەندروستی و خزمەتی تەندروستی پێویست. لە ساڵی یەکەمی خوێندندا هەموو خوێنکارەکان دەبێ بیرۆکەی تەواویان هەبێ لە سەر بنەمای ڤیسۆلۆجی و توێکاری لەشی مرۆڤ، هۆکارەکان چۆن دەبنە هۆی نەخۆشی، وە قۆناخەکانی دروست بۆنی نەخۆشی. لە سەر بنەمای تێگەشتن لە زانستە بنەرەتیەکانی پەرستاری خوێندکارەکانی دەتوانن زیاتر لە کاری پەرستاری تێبگەن. لە ساڵی دووەمی خوێندن خزمەتی وردی پەرستاری دەبێ فێربن وەک چاودێری دایکی دوو گیان و منداڵ و چاودێری نەخۆشی دەروونی. ئەم پرۆگرامە پێکبەستراوە وادەکات خوێندکار بە تێگەشتنی زانستی ورد و تەکنیک و لێهاتووی ورد بتوانیێ ئاستی خزمەتی پەرستاری بەرزبکاتەوە. دەبێ هەموو خوێندکارەکان لە ساڵی دووەمی خوێندنەکەیاندا زانیاری وردیان هەبێ لە سەرکاری پەرستاری نەشتەرگەری، پەرستاری منداڵان، پەرستاری منداڵبوون، چاودێری تەندروستی سەرەتایی، پەرستاری تەندروستی دەرونی و چارەسەری خۆراکی.

 

 

بنەماکانی کاری پەرستاری:

پەرستاری پێویستی بە لێهاتوویی و زانیاری بەرزی شایستە هەیە کە دەبێ زانیاری باوەرپێکراو بێ. کاری پەرستاری دەبێ باوەرکراوی نەخۆش و کەس وکاری نەخۆش بێ. نەخۆش ناوەندی خزمەتە و دەبێ هەموو بنەمایەکی مرۆڤایەتی بەرچاوبگیرێ و، حزمەتی پەرستاری بە لێپسراویەوە جێبەجێ بکرێ. خوێندکارەکانی بەشی پەرستاری دەبێ هەڵگری هەموو بنەماکانی کاری پەرستاری بن.

 ئامانجە سەرەکییەکان لەم خاڵانەی خوارەوەدا دەخرێنە روو

١.  هەموو خوێندکارەکان دەبێ بە لێهاتووی تایبەت لە تاقیگەی مۆدێرن کە لە پەیمانگەکامان هەیە دەبێ ڕاهێنانیان پێ بکرێ.

٢.  بەش دەبێ دڵنیا دەبێتەوە لە بارەی تواناکانی خوێندکار سەبارەت بە گەیاندنی چاودێری پەرستاری بۆ نەخۆشییە گواستراوەکان و نەخۆشییە درێژخایەنەکان.

٣.  هەموو خوێندکارەکان لە ژینگەیەکی دۆستانەدا فێربکرێن و پەیوەندییەکی باشیان لەگەڵ ستافی ئەکادیمیدا هەبێت.

٤.  پێویستە هەموو خوێندکارێک ڕاستگۆیی کارکردنی بێت و  بتوانێ چاودێری پەرستاری ستاندارد پێشکەش بە نەخۆش بکات.

٥.  پێویستە هەموو خویندکارەکان راستگۆیی لە کار و فەرمانیان پیشان بدەن . پێویستە هەموو خوێندکاران کارەکانیان خۆشبوێت و توانای خزمەتکردنی نەخۆشیان هەبێت لەسەر بنەمایی ئەوەی نەخۆش سەنتەری کارو خزمەتە.

 

پێوەرەکانی پەرستاری:

خزمەتی پەرستاری راستەوخۆ پێشکەش بە باری تەندروستی مرۆڤ دەکرێ، بۆیە پەرستار دەبێ رەچاوی باری دەروونی و سۆزداری و کەلتوری نەخۆش بکات. پێوەری خزمەتی پەرستاری رەزامەندی نەخۆشە و پەرستار دەبێ ئاگاداری دۆخ و تایبەتمەندی کەسی نەخۆش بێ. پەرستار کاری چاودێری نەخۆشە پاشان چارەسەری نەخۆشی.

.

هەندێک پێوەر هەیە بۆ ئەم بەشە:

  1. 1. دەرچووان بە باشی ڕاهێنانیان پێدەکرێت سەبارەت بە شێوازی نزیکبوونەوە لە نەخۆش و، وە دەتوانن زانستی پەرستاری بۆچاودێری نەخۆش بەکاربهێنن.
  2. 2. دەرچووی ئەم بەشە هەڵگری بڕوانامەی دبلۆمی تەکنیکی دەبن لە چاودێری پەرستاری.
  3. 3. خوێندکاری دەرچووی ئەم بەشە مافیان هەیە کە وەک پەرستار لە کەرتە تەندروستییەکان و نەخۆشخانەکان و بنکەی تەندروستی کاربکەن.
  4. 4. خوێندکاری دەرچووی ئەم بەشە دەتوانێت ڕۆڵی ڕاهێنەر و بەرێوەبەر و چاودێریکەری تەندروستی لە کەرتی گشتی و ڕێکخراوێکی تەندروستی ناحکومیدا بگێڕێت.