Back

بەشی ڕووپێوى

ئەرک:

ئامادەکردنی ستافێکی شارەزا لە ڕووی زانستی و کردەیی لە بواری ڕووپێویدا کە توانای ڕکابەریی بازاڕی کاریان هەبێت بەپێی ستانداردە نێودەوڵەتییە پەسەندکراوەکان و گرنگیدان بە نوێکردنەوەی ستراتیژییەکانی خوێندن بەگوێرەی پێشکەوتنە هاوچەرخەکان و لەبەرچاوگرتنی داهاتووی خوێندکاران.

دیدگا

  1. پێشکەشکردنی بڕوانامەی تەکنیکی ئەکادیمی لە بوارى ڕووپێویدا.
  2. بەشەکە ستافێک بۆ بازاڕی کار دابین دەکات کە ڕاهێنانیان لەسەر بەکارهێنانی ئامێری پێشکەوتووی ڕووپێوی کردووە، دەتوانرێت دەستی کار لەو بوارەدا دابین بکات بۆ دامەزراوە حکومی و تایبەتەکان.

زانیاری گشتی:

ئامانجەکان:

  1. پێگەیاندنى کادرى ناوەندى پسپۆر لە بوارى ڕووپێویدا.
  2. ئەنجامدانی پێوانەکانی کاری مەیدانی لەسەر بنەمای ئامێری پێشکەوتووی ڕووپێوی.
  3. ئەنجامدانی کاری ئۆفیس بۆ ئەنجامدانی حیساباتی پێویست لە دیاریکردنی ناوچە و شوێن و قەبارە بە پشتبەستن بە وێنەی ئاسمانی و وێنەی مانگی دەستکرد.
  4. ئامادەکردنی نەخشەی دیجیتاڵی بۆ کۆکردنەوە و چاودێری و هەڵگرتن و پرۆسێس و نوێکردنەوە و شیکردنەوەی داتاکان و پیشاندانی هەموو زانیاری و دەرهێنانی نەخشەی بابەتیی بە بەکارهێنانی سیستەمی GIS.

پێکهاتەى بەشى کارگێرى کار

خوێندن (٢)دوو ساڵى ئەکادیمیە و لە (٤) وەرز پێک دێت سیستەمى خوێندن لەم بەشە (بۆڵۆنا پرۆسێس)ە.

زمانى خوێندن

زمانى کوردى ، ئینگلیزى.

بڕوانامە و هەلى کار

دەرچووانی بەشی ڕووپێوی دەتوانن لە سەرجەم دامودەزگاکانی دەوڵەت بە تایبەتی ئەوانەی پەیوەندییان بە پرۆژەی ئەندازیارییەوە هەیە، وەک ڕووپێوکار کار بکەن بەمەبەستی دیاریکردنی خاڵەکانی تاپۆ و ڕووپێوی ڕێگاوبانەکان و حیسابکردنی قەبارەی کاری زەوی لە بڕین و پڕکردنەوە. جگە لەوەش دەرچوان دەتوانن لە بواری تۆڕی جیۆدێتیک و ڕێکخستن و چاودێریکردنی بەنداوەکان و پڕۆژە گەورەکان کاربکەن.