پەیمانگەی تەکنیکی بەکرەجۆ لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی ، جەخت لەسەر بەدیهێنانی ئامانجە سەرەکییەکانی دەکاتەوە کە ڕەنگدانەوەی ئەرکەکانی پەیمانگاکەیە، کە بریتییە لە ئامادەکردنی خوێندکار لەسەر بنەماییەکی زانستی پەیوەست بە سیستەمەکانی بەڕێوەبردنی ئەلیکترۆنی و زانستەکانی کشتوکاڵ و دیزاین وە پەرەپێدانی پیشەیی بەردەوام و پرۆسەی کارگێڕی بۆ سیستەمێکی ئەلیکترۆنی تەکنەلۆژیا، هەروەها ئەندازیاری بۆ پێدانی زانیاری زانستی بۆ چارەسەرکردنی کێشە ڕاستەقینەکانی پەیوەندیدار بە چەندین لایەنی گرنگی تەکنەلۆژیا و زانستەکانی بواری هەنگ و سیستەمی کوالێتی کۆنتڕۆڵی خۆراک. پەیمانگای تەکنیکی بەکرەجۆ (BTI) ئەندامێکی شانازی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و 270 کارمەندی دڵسۆزی تێدایە لە کارمەندی ئەکادیمی بەتوانا.لە ئێستادا 250 خوێندکارمان ناونووس کردووە لە BTI کۆمەڵێک کۆرس لە پێنج بەشی ئەکادیمی پێشکەش دەکەین کە بریتین لە:
- زانستی خۆراک کۆنترۆڵی جۆرى
- دیزاینی باخچەکان
- كارگێڕى ئەلیکترۆنی
- کشتوکاڵی داپۆشراو
- زانستى ههنگ
ئێمە پێشەنگین لە ژینگە و زانستەکانی ژیان، ئابووری ژینگەیی و سەلامەتی خۆراک ، بەڕێوەبردن و دیزاینکردن. پەیمانگاکەمان پابەندە بە یارمەتیدانی ئەندامانی کۆمەڵگاکەمان بۆ زیادکردنی دەرفەتەکانیان بۆ سەرکەوتن لە ڕێگەی تێکەڵکردنی دۆزینەوەی زانستی، پەروەردە و داهێنان لە پێناو دەستەبەرکردنی ژیانێکی ڕاستەقینە.
خوێندكارهكانمان شانبەشانی شارەزایان لە هۆڵ و تاقیگەکان و پڕۆژەکان کار دەکەن بۆ بەرجەستەکردنی وانە تیۆریەکانیان ، هەروەها بەشداری لە خولی ڕاهێنان و دەستپێشخەرییەکانی دەرەوەی پەیمانگاکە دەکەن. ئەوان لە داهاتوو دهتوانن ئهم كارانه ئهنجام بدهن وهك بەڕێوەبردنی سیستەمی ئەلیکترۆنی ، پڕۆژەی دیزاین کرنی باخچەکان و پارکەکان ،سەرپەرشتیکردنی خانووە پلاستیکی و شوشەییەکانی تایبەت بە بەرهەمە کشتوکاڵیەکان و بەرنامەکانی تر کە توانایان پێدەدات شارەزایی، زانیاری و تێڕوانینەکان پەرە پێبدەن بۆکارکردن لە تاقیگەکانی ئاسایش و سەلامەتی خۆراک وە بەڕێوەبردن و سەرپەرشتیکردنی پڕۆژەکانی تایبەت بە هەنگ و بەرهەمهێنانی هەنگوین . سەبارەت بە ستافی ئەکادیمی، ئێمە پابەندین بە دابینکردنی دەرفەت بۆ کارمەندەکانمان بۆ بەدەستهێنانی بڕوانامەی ماستەر و دکتۆرا، ئەم پرۆسەیەمان ئاسان کردووە بۆ برەودان بە تواناکانیان . هه وڵده ده ین باشترین مامۆستایان له ناوچه ی سلێمانی دابمه زرێنین .
هانی خوێندکارانمان دەدەین بەشداری لە چالاکییە جۆراوجۆرەکان بکەن، لەوانە فێستیڤاڵە ساڵانەکانی ناو پەیمانگا و دەرەوەی پەیمانگا وە چالاکییە ئەکادیمی و زانستییەکان . ئێمە شانازی دەکەین بە کارکردن لەگەڵ تیمەکەمان لە کارمەندانی دڵسۆز کە بە هاوڕێ و خێزان دەزانین لە پەرەپێدانی پەیمانگاکەدا.
پڕۆفیسۆر دکتۆر فەرەیدون قادر حمە ساڵح
ڕاگری پەیمانگەی تەکنیکی بەکرەجۆ