Back

ماستەرنامەیەک لەبواری تەندروستی دا  لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی پەسەندکرا

لە کەمپی کۆلێجە تەکنیکییەکانی چوارچرا، بە ئەندامێتی هەریەک لە پ.د.ایاد حازم حسین سەرۆکی لیژنە و پ.ی.د.سەهەند کمال الدین عارف و پ.ی.د.یونس صابر عبدالله – ئەندام، پ.ی.د. عبداللە  احمد حمە- ئەندام و سەرپەرشتیار.  گفتووگۆی ماستەرنامەی خوێندکاری خوێندنی باڵا ڤیلیا شوان عثمان  …

ئەنجامی وەرگرتنی خوێندکارانی لقی پیشەیی بۆ سیستەمی خوێندنی ئێواران ئەوانەی لە زانکۆمان بە ڕاستەوخۆی فۆڕمیان پێشکەشکردووە

خوێندکارانی وەرگیراو دەتوانن لە ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ١٧/١٠/٢٠٢٣ بۆ ماوەی ١٠ ڕۆژ مامەڵەی تۆمارکردن ئەنجام بدەن لەو بەشەی وەرگیراون خوێندکاران سەرەتا پێویستە لە ڕێگەی پۆرتاڵی خوێندکارانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بەم ناونیشانەی خوارەوە خۆیان تۆمار بکەن پاشان سەردانی ئەو کۆلێج و …

زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی وەک یەکەم زانکۆ لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان نزیکەی ٨٠٠ خوێندکاری لە کەرتی تایبەت ڕاهێنان وەردەگرن

سەنتەری پەرەپێدانی کار (CDC) لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی لە چوارچێوەی پرۆگرامی ڕاهێنانی تواناکان (Internship) بە هاوکاری بەشە جیاوازەکان لە کۆلێژ و پەیمانگاکانی سەر بە زانکۆمان نزیکەی ٨٠٠  خوێندکار ڕاهێنانی تواناکان (Internship) وەردەگرن. بۆ ساڵی ٢٠٢٢ – ٢٠٢٣  سەنتەری پەرەپێدانی کار …

پێشبڕکێیەکی نێودەوڵەتی لە بواری تەکنەلۆجیای زانیاری بۆ خوێندکاران ئه‌نجام ده‌درێت

بەپاڵپشتی پ.ی.د.هوشیار عه‌بدوڵا سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و پ.ی.د.سەرهەنگ سەروەت یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و وەک درێژە پێدانێک بۆ چالاکییەکانی ئەکادیمیای هواوی لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، کۆمپانیای هواوی لە بەرواری 2023/10/15 پێشبڕکێیەکی نێودەوڵەتی لە بواری تەکنەلۆجیای زانیاری بەناوی …

زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی لەگەڵ دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی(PJTF) واژۆ کرد

ڕۆژی چوارشەممە بەرواری (١٣ ئەیلولی ٢٠٢٣) سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی (پ.ی.د.هوشیار عبداللە عزیز) و یاریدەدارەنی سەرۆکی زانکۆ و ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی پێشوازیان لە باڵیۆز (دکتۆر محمد سابیر) سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی کرد و یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنان …

خوێندکارێکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بروانامەی ماستەری لە ئەندازیاری پلانسازی بەدەستهێنا

لە چالاکیەکی نوێی زانستی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی ئەمڕۆ دووشەممە بەرواری (٢٠٢٣/٩/١١) کاتژمێر (١٠)ی سەرلەبەیانی له هۆڵی سیمیناری کەمپی کۆلێجە تەکنیکییەکانی چوارچرا بە ئامادەبوونی سەرۆکی لیژنەی گفتوگۆی ماستەرنامەکە و ئەندامانی لیژنە و ڕاگری کۆلێجی ئەندازیاری دکتۆرە (سیڤان هیشام طاهر) گفتوگۆی ماستەرنامەی …