خوێندکارێکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بروانامەی ماستەری لە ئەندازیاری پلانسازی بەدەستهێنا
لە چالاکیەکی نوێی زانستی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی ئەمڕۆ دووشەممە بەرواری (٢٠٢٣/٩/١١) کاتژمێر (١٠)ی سەرلەبەیانی له هۆڵی سیمیناری کەمپی کۆلێجە تەکنیکییەکانی چوارچرا بە ئامادەبوونی سەرۆکی لیژنەی گفتوگۆی ماستەرنامەکە و ئەندامانی لیژنە و ڕاگری کۆلێجی ئەندازیاری دکتۆرە (سیڤان هیشام طاهر) گفتوگۆی ماستەرنامەی خوێندکاری خوێندنی باڵا/ماستەر( چۆڤین ابراهیم حسین) لە بەشی ئەندازیاری پلانسازی شار لە کۆلێجی تەکنیکی ئەندازیاری بەڕێوەچوو.
دوای گفتوگۆیەکی چڕوپڕ و زانستیانە ماستەرنامەی خوێندکاری ناوبراو بە ناونیشانی
(Environmental justice in water system management sulaimani City as a case study) بەسەرکەوتوویی پەسەندکرا
لیژنەی گفتوگۆی ماستەرنامەکە پێکهاتبوون لە:
1-پرۆفیسۆر دکتۆر ولید مصطفا خماس _ سەرۆكى ليژنە
2-پرۆفیسۆر یاریدەدەر دکتۆر حامد ترکی _ ئەندام
3-پرۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر دارافائق حمەامین _ئەندم
4-پرۆفیسۆر دکتۆر هوشیار قادر رسول _ ئەندام و سەرپەرشتیار
5-پرۆفیسۆر دکتۆر دیاری علی محمد امین _ ئەندام و سەرپەرشتیار