Back

زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی لەگەڵ دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی(PJTF) واژۆ کرد

ڕۆژی چوارشەممە بەرواری (١٣ ئەیلولی ٢٠٢٣) سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی (پ.ی.د.هوشیار عبداللە عزیز) و یاریدەدارەنی سەرۆکی زانکۆ و ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی پێشوازیان لە باڵیۆز (دکتۆر محمد سابیر) سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی کرد و یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنان واژۆکرد.

 (پ. ی. د. هۆشیار عبداللە) سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بەناوی خۆی و ئەنجومەنی زانكۆوه‌ به‌خێرهاتنی وه‌فدی میوانی كرد و ئامادەیی زانکۆی دەربڕی لەڕووی زانستی و ئەکادیمییەوە بۆ هەر هاوکاری و پشتیوانییەک لە چوارچێوەی ئەم لێکتێگەیشتنەدا بۆ دامەزراوەی سه‌رۆك جه‌لال تاڵه‌بانی، هەروەها داوای کرد گرنگی بە بواری ئەکادیمی و زانستی و توێژینەوە بدرێت و دامەزراوەکە ببێتە هۆکاری زیاتری پشتیوانی ناوەندە زانستییەکان و دابینکردنی زەمالەی خوێندنی زیاتر بۆ زانکۆکەمان.

سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی وتی: “ئەم لێکتێگەیشتنە ئەزموون و پڕکردنەوەی کەلێنەکانە بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە پێویستییەکانی نێوان هەردوولا” و وتیشی: “لە ئاییندەیەکی نزیکدا ئەم لێکتێگەیشتنە دەکەوێتە بواری جێبەجێ کردنەوە”.