Back

تیمێکی بۆردی دڵنیایی جۆریی (Quality Assurance Board) و بۆردی بابەتەکانی خوێندن (Subject Area Board) و گروپی کاری بە نێودەوڵەتیکردن (Internationalisation Working Group)لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بەشداری لە وۆرک شۆپێکی نێودەوڵەتی دەکەن لە بەغدا لە بەرواری ١٧ – ١٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٣.

وۆرکشۆپەکە لە لایەن ڕێکخراوی یونسکۆوە بەڕێوەچوو و بڕیارە سێ ڕۆژ بخایەنێت و بەشێکە لە بەرنامەیەک کە بە TVET2 ناسراوە، کە پرۆگرامی چاکسازییە لە پەروەردە و ڕاهێنانی تەکنیکی و پیشەیی لە کوردستان و عێراق – قۆناغی دووەم، و لەلایەن یەکێتی ئەوروپاوە پاڵپشتی دەکرێت. پڕۆژەکە لەلایەن یونسکۆوە جێبەجێ دەکرێت.

لە ڕێگەی ئەم پڕۆژەیەوە، یونسکۆ بە چڕی لەگەڵ زانکۆ پۆلیتەکنیکەکان کاردەکات بۆ یارمەتیدانی خوێندکاران بۆ بەدەستهێنانی زانیاری و لێهاتوویی بۆ جیهانی کار و ئامانجی یارمەتیدانی دروستکردنی هەلی کارێکی بەردەوامە بۆ  خوێندکاران بە تایبەتی و گەنجان  بە گشتی.

لە هەرێمی کوردستانەوە، زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و زانکۆی پۆلیتەکنیکی دهۆک بەشدارن. تیمی زانکۆمان پێکهاتبوو لە د. بەختیار ئیبراهیم سەعید، مامۆستا شارا ساڵح عەلی، مامۆستا میران حەمە ڕەحیم سەعید، مامۆستا مەها سەباح سەعید لە بۆردی دڵنیایی جۆریی و بۆردی بابەتەکانی خوێندن، د. عبدالباسط برهان کەریم، مامۆستا جەمال فایق کاکە برا, مامۆستا جوتیار فاتیح ئەوڕەحمان لە گروپی کاری بە نێودەوڵەتیکردن. تیمی زانکۆمان لەگەڵ نوێنەری شەش زانکۆی پۆلیتەکنیکی دیکە لە کوردستان و عێراق پلانی دڵنیایی جۆریی و پرۆگرامی بۆردی بابەتەکانی خوێندن و پلانی بە نێودەوڵەتیکردنیان بۆ بڕوانامە نوێیەکە نمایش کرد و بۆچوونی خۆیان لەسەر لایەنە جیاوازەکانی  پرۆگرامەکە خستەڕوو کە پەیوەندییان بەو بڕوانامە نوێیەوە هەیە بە تایبەتی و زانکۆ بە گشتی.