هەواڵ و چالاکی

پێشبڕکێیەکی نێودەوڵەتی لە بواری تەکنەلۆجیای زانیاری بۆ خوێندکاران ئه‌نجام ده‌درێت

بەپاڵپشتی پ.ی.د.هوشیار عه‌بدوڵا سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و پ.ی.د.سەرهەنگ سەروەت یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و وەک درێژە پێدانێک بۆ چالاکییەکانی ئەکادیمیای هواوی لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، کۆمپانیای هواوی لە بەرواری 2023/10/15 پێشبڕکێیەکی نێودەوڵەتی لە بواری تەکنەلۆجیای زانیاری بەناوی ( ICT Compassion) بۆ خوێندکاران رێكده‌خات.

ئەو خوێندکارانه‌ی لەم پێشبڕکێیەدا سەرکەوتن بەدەستدەهێنن، دەچنە کێبڕکێوە لەگەڵ بەشداربووانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە لە وڵاتانی کەنداو بەڕێوەدەچێت، هه‌روه‌ها بەشداربووی سەرکەوتوو دەبێتە خاوەنی چەندین خەڵات، هەر بەشداربوویەکیش سەرکەوتوو بێت لەم قۆناغەدا بەشدار دەبێت لە قۆناغی سێیەم كه‌ لە وڵاتی چین ئەنجام دەدرێت لەسەر ئاستی جیهان.

ناو تۆمارکردن تاكو 23/9/2023 ده‌بێت، هەر فێرخوازێک ئارەزوومەندە بەشداربێت لەم پێشبڕکێیەدا دەتوانێت ناوی خۆی لەم لینکەدا تۆمار بکات.

Show More
Back to top button