پەیمانگەی تەکنیکی دوکان

دەربارەی پەیمانگە
پەیمانگەی تەکنیکی دوکان (DTI): ناوەندێکی زانستییە و دەکەوێتە شارۆچکەی دوکان و سەر بە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سێمانی (SPU)یە. سەرنجی پەیمانگا لەسەر پەرەپێدانی هەردوو لێهاتوویی کەسی و تەکنیکی خوێندکارەکانیانە وەک سەرمایەیەکی بەنرخ بۆ کۆمەڵگا. ئەم پەیمانگایە بە پێشکەشکردنی ڕاهێنان لە بواری زانست، بەڕێوەبردن، تەکنەلۆژیا و پەیوەندییە گشتییەکان، هەوڵدەدات خوێندکارەکانی ئامادە بکات بۆ کۆمەڵێک دەرفەتی پیشەیی بەرفراوان.
ستافی ئەکادیمی پەیمانگای تەکنیکی دوکان
بەشە زانستییەکانی پەیمانگە
بەشی کارگێڕی کار بەشێکی زانستیە سەر بە پەیمانگای تەکنیکی دوکانە و دەکەوێتە شارۆچکەى دوکان سەربە پارێزگای سلێمانیە لە ڕوى جوگرافیەوە لە ڕوی کارگێڕیەوە سەر بە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانیە .بەشی کارگێڕی کار بۆ یەکەم جار لە پەیمانگای تەکنیکی دوکان ساڵی ٢٠٠٨ -٢٠٠٩ کرایەوە بە ناوی بەشی کارگێڕی کار و ژمارەیەکى زۆر خوێندکارى وەرگرت دوابەدوای ئەوە ساڵانە ژمارەیەکی زۆر لە خوێندکاری وەرگرتوە لە خوێیندنی بەیانیان و ئێواران.
زیاتر بخوێنەرەوە
بەشی زانستی ژمێریاری هەموو هەوڵەکانی چڕکردۆیتەوە لە سەر بە ئامانجگرتنی پێگەیاندنی کادری ناوەندی نمونەیی سەردەمی و پێشکەوتوو لە بوارە تەیبەتیەکەی خۆیدا ( ژمێریاری)، هاندانی خوێندکاران بۆ ئاشنا بوون بە بیردۆز و هاوکێشە بژمێریەکان لە هەردوو بواری تیۆری و پڕاکتیکی دا بە درێژایی ماوەی هەر دوو ساڵی خوێندنیان.
زیاتر بخوێنەرەوە
بەشی کارگێری بانکەکان یەکێکە لەبەشە زانستیەکانی پەیمانگای تەکنیکی دوکان و سەر بە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و سەر بە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانسی یە و لە قەزای دوکان سەر بە پارێزگای سلێمانیە .
زیاتر بخوێنەرەوە
بەشى پەیوەندییەگشتییەکان و بەبازاڕکردن یەکێکە لەبەشە زانستییەکانى پەیمانگەى تەکنیکى دوکان سەر بەزانکۆى پۆلیتەکنیکى سلێمانى، لەقەزاى دوکان سەر بە پارێزگاى سلێمانییە، بۆ ساڵى خوێندنى (٢٠١٧-٢٠١٨) ئەم بەشە بەڕووى خوێندکاراندا کرایەوە و لەهەمان کاتدا هەر لەو ساڵەشدا خوێندنى ئێوارانیش کرایەوە.
زیاتر بخوێنەرەوە
تەکنەلۆجیای زانیاری لە پەیمانگای تەکنیکی دوکان یەکیکە لە بەشە گرنگەکانی پەیمانگاکە کە بە فەرمانی وەزارەتی خوێندنی باڵاوتوێژینەوەی زانستی ژمارە (٤٤٥) لەڕێکەوتی ٢٤/٣/٢٠١٩ وە فەرمانی زانکۆیی ( زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی) ژمارە ١٤٠١ لەڕیکەوتی ٣٠/٧/٢٠١٩ بەشەکە کرایەوە بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠١٩-٢٠٢٠) بەمەش پەیمانگاکە چوە قۆناغێکی نویی بواری زانستیەوە کە
زیاتر بخوێنەرەوە
پەیوەندی
ناونیشان: دوکان، سلێمانی، هەرێمی کوردستان، عیراق.
ئیمەیل: dti-info@spu.edu.iq
ژ.تەلەفون:
DTI- Facebook