Back

بەشى پەیوەندییەگشتییەکان و بەبازاڕکردن یەکێکە لەبەشە زانستییەکانى پەیمانگەى تەکنیکى دوکان سەر بەزانکۆى پۆلیتەکنیکى سلێمانى، لەقەزاى دوکان سەر بە پارێزگاى سلێمانییە، بۆ ساڵى خوێندنى (٢٠١٧-٢٠١٨) ئەم بەشە بەڕووى خوێندکاراندا کرایەوە و لەهەمان کاتدا هەر لەو ساڵەشدا خوێندنى ئێوارانیش کرایەوە.

ئامانجى کردنەوەى بەش:

١- پێگەیاندنى کادرى مام ناوەند و بەتوانا و شارەزا لەبوارى پەیوەندییەگشتییەکان و پەیوەندییە نێودەوڵەتیەکان.

٢- پێگەیاندنى تاکێکى شارەزا و ڕاهێنراو بەبنەما زانستییەکان لەبوارى پرۆسەى بەبازاڕکردندا.

٣- دابین کردنى پێداویستیە مرۆییەکان بۆ هەردوو کەرتى تایبەت و گشتى لەبوارى پەیوەندییەگشتییەکان و بەبازاڕکردن.

گرنگى بەش لەبازاڕدا:

ئەم بەشە بەشێکى نوێیە و سەردەمیانیە، لەئێستادا گرنگیەکى زۆرى هەیە لەبازاڕی کار و کۆمەڵگەدا، گرنگى ئەم بەشە لەبازاڕی کاردا خۆى دەبینێتەوە لە ئامادەکردن و پێگەیاندنى کادرى ناوەندى بۆ کارکردن لەبازاڕى کاردا لەبوارى پەیوەندییەگشتییەکان بە کەرتى تایبەت و گشتییەوە، هەم لەبوارى بازاڕگەرى و ئەو کارانەى کە تایبەتن بە پرۆسەى بەبازاڕکردنى کاڵا و شمەک و خزمەتگوزارییەکان، کە ئەمەش لەلایەن دەرچووانى ئەم بەشەوە دەتوانرێت بەڕێوە ببرێت.

بایەخێکى ترى بەشى پەیوەندییەگشتییەکان و بەبازاڕکردن لەناو کۆمەڵگەدا ئەوەیە کە لەئێستادا کۆمەڵگە پێویستى بەم بوارانە و کەسی شارەزا و پسپۆر هەیە کە بەشێوەیەکى زانستى و ئەکادیمى ڕاهێنراون لەبوارەکەدا، کە بەشێوەیەک تواناى پڕکردنەوەى ئەو کەلێن و کەم و کوڕی و پێویستیانەى هەیە ئەمە لەلایەک، لەلایەکى تر گرنگى کارى پەیوەندى گشتى و پرۆسەى بەبازاڕکردن (مارکێتینگ) لەبازاڕی کاردا لەم ڕۆژگارەى ئەمڕۆدا ڕوو لەزیادبوونە.

پێشینەى خوێندکار:

ئەو خوێندکارانەى ئارەزووى پێشکەشکردنى بەشى پەیوەندییە گشتیەکان و بەبازاڕکردن دەکەن پێویستە رۆشنبیرییەکى فراوان و جۆراوجۆرى هەبێت لە بوارى راگەیاندن و تواناى پەیوەندیکردن و تارادەیەک شارەزایی لە زمانى ئینگلیزى هەبێت، ئارەزووى کارکردنى هەبێت لەداهاتوودا لەبوارى پەیوەندییەگشتییەکان و بەبازاڕکردن.

هەلى کار:

١- لەبوارى پەیوەندییەگشتییەکان دەتوانن لەدام و دەزگا و ڕێکخراوەکان و کەرتى تایبەت و گشتى کاربکەن.

٢- لەبوارى بازاڕگەرى دەتوانن لە مارکێت و مۆڵە گەورەکان وەک بەڕێوەبەرى مارکێتینگ کاربکەن.

٣- لەبوارى پەیوەندى دبلۆماسى و نێودەوڵەتیدا دەتوانن لەنوێنەرایەتى حیزب و حکومەت و کونسوڵخانەکان و ڕێکخراوە نێودەوڵەتى و ناوخۆییەکان کاربکەن.

٤- دەتوانن کاربکەن لەبوارى ڕاگەیاندن واتە لەدەزگاکانى ڕاگەیاندن بەهەموو جۆرەکانیەوە وەک (تەلەفزیۆن، ڕادیۆ، ڕۆژنامە و ماڵپەرە ئەلکترۆنیەکان)

ناونیشانى خوێندکارى دەرچوو ئەم ناونیشانانە وەردەگرن:

١- یاریدەدەری خاوەن بزنس و کارى تایبەت(بزنسمان).

٢- یاریدەدەری نوێنەرى پەیوەندییەکان.

٣- یاریدەدەری داڕێژەرى پەیامى بازرگانى و میدیایی.

٤- یاریدەدەری بەڕێوەبەرى کۆمیونیکەیشنى بازاڕگەرى.

٥- یاریدەدەری بەڕێوەبەرى پەیوەندییەگشتییەکانى میدیایی.

٦- یاریدەدەری بەرێوەبەرى کاروبارى بازرگانى.

٧- یاریدەدەری بەڕێوەبەرى زانیارى ناوەندە بازرگانییەکان.

ساڵانە بەشى پەیوەندییە گشتییەکان و بەبازاڕکردن چەندین چالاکى جۆراوجۆر ئەنجام دەدات:

١- ڤیستیڤاڵى ساڵانەى زانکۆ.

٢- ساڵانە کردنەوەى پێشانگاى فۆتۆگرافى.

٣- گەشتى زانستى بۆ کەناڵەکانى ڕاگەیاندن و ناساندنیان بە ستۆدیۆ و چۆنیەتى بەرهەم هێنانى هەواڵ و پرۆگرامى تەلەفزیۆنى و یەکەکانى فرۆشتن و بەبازاڕکردنى کۆمپانیاکان لەبوارە جیاجیاکاندا.

٤- ڕێکخستن و ئەنجامدانى سیمپۆزیۆمى زانستى و ۆرک شۆپ لەلایەن بەشەوە  بۆ خوێندکاران و مامۆستایان.

٥- ئەنجامدانى سیمینار لەلایەن خوێندکاران و مامۆستایانەوە.

٦- کردنەوەى پێشانگاى کتێب بۆ خوێندکاران.

٧- بەشداریکردن لەسەرجەم بۆنەکان کە ساڵانە ئەنجام دەدرێن.

٨- گەشتى بەهارەى بۆ خوێندکارانى سەرجەم بەشە زانستییەکان.

پەیوەندی

بۆ هەر پرسیارێک دەربارەی بەش و پێشکەشکردنی داواکاری دەتوانن پەیوەندی بکەن:

ژمارەی مۆبایل: ٩٦٤٧٥٠١٢٤٨٥٠٧+

ئیمەیڵ: araz.ali.a@spu.edu.iq

ناونیشان: دوکان، سلێمانی، هەرێمی کوردستان، عیراق