ژمێریاری
دیدی بەش
بەشی زانستی ژمێریاری هەموو هەوڵەکانی چڕکردۆیتەوە لە سەر بە ئامانجگرتنی پێگەیاندنی کادری ناوەندی نمونەیی سەردەمی و پێشکەوتوو لە بوارە تەیبەتیەکەی خۆیدا ( ژمێریاری)، هاندانی خوێندکاران بۆ ئاشنا بوون بە بیردۆز و هاوکێشە بژمێریەکان لە هەردوو بواری تیۆری و پڕاکتیکی دا بە درێژایی ماوەی هەر دوو ساڵی خوێندنیان.
پەیامی بەش
بەشی زانستی ژمێریاری بە هەموو ستافە ئاکادیمی و هونەریەکانیەوە لە هەوڵی لۆژیکی بەردەوام دایە بۆ گەیاندنی سەرجەم ئەو ئەرکە زانستی و ڕاهێنان و پەروەردەییانەی کە پێویستە بێ جیاوازی بیگەیەنێت بە خوێندکاران لە ماوەی هەر دوو ساڵی خوێندنیاندا و ئاشنا کردنیان بە سەرجەم بەها و هاوکێسە بژمێریە سەردەمیەکان و پێگەیاندنی کادیری مامناوەندی و ئامادەکردنیان بۆ ئەوەی لە داهاتوودا ڕۆڵیان هەبێت لەناو حکومەت و دەزگاکانی حکومڕانی و سەندیکا و کۆمەڵە و ڕێکخراو کۆمپانیاکان دا، لەم بەشەدا (زانستی ژمێریاری) دوای تەواو کردنی دوو ساڵی خوێندنی زانستی و وەرگرتنی دوو مانگ مەشقی هاوینە بەشێوەیەکی دروست و ئەکادیمی کادری ژمێریاری پێدەگەیەنرێت کە شارەزاییەکی تەواوی دەبێت لەزۆر بواردا لەوانەش:
- کاروباری ژمێریاری و بژمێریەکانی دام و دەزگاکانی حکومەت و سەندیکا و کۆمەڵەو ڕێکخراوەکان .
- کاروباری ووردبینی .
- توانای بە کارهێنانی پڕۆگرامەکانی کۆمپیوتەر.
- بازاڕ و بزنس و بازرگانی.
- پلاندانان و گەشەسەندنی ئابوری وڵات.
- توانای بڕیاردانی بژمێریە بەرجەستەییەکانی کەرتی حکومی و تەیبەتی.
ئامانجی بەش
ئامانج له كردنهوهی ئهم بهشه بریتیه له پێگهیاندنی كادری تەکنیککار و مام ناوەند لە بواری ژمێریاری و بانکی دا، ڕەخساندنی هەلی خوێندن و فێربوونی زانستی ژمێریاری و دارایی بۆ گەنجانی دەڤەرەکە بەتایبەتی و هەرێمی کوردستان بە گشتی تا بتوانرێت خزمەتی زیاتری وڵات بکرێت و برەوی زیاتر بدرێت بە دام و دەزگاکانی هەرێم و ڕاپەڕاندنی ئیش و کارەکانیان لە بواری ژمێریاری و دارایی و ووردبینی و بانکی دا، ئاشنا کردن و فێرکردنی خوێندکاران بە پڕۆگرامەکانی کۆمپیوتەر.
خوێندکار پێش ئەوەی بێتە ئەم بەشە پێویستە شارەزایی لە چیدا هەبێت
خوێندکار پێش ئەوەی بێتە ئەم بەشە پێویستە شارەزاییەکی باشی هەبێت لەهەریەک لەبوارەکانی (زمانی ئینگلیزی ،زمانی عەرەبی، بیرکاری ، هەروەها بەشداری بکات لە چەند خولێکی ڕاهێنان لە بواری ژمێریار و بازرگانیدا بۆ زیاتر ئاشنابون لەبوارەکانی ژمێریاری دا).
پەیوەندی
ناونیشان:دوکان، سلێمانی، هەرێمی کوردستان، عیراق.
ئیمەیل: account.dept.dti@spu.edu.iq
ژ.تەلەفون:
DTI- Facebook