Back

بەشی کارگێڕی کار بەشێکی زانستیە سەر بە پەیمانگای تەکنیکی دوکانە و دەکەوێتە شارۆچکەى دوکان سەربە پارێزگای سلێمانیە لە ڕوى جوگرافیەوە لە ڕوی کارگێڕیەوە سەر بە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانیە .بەشی کارگێڕی کار بۆ یەکەم جار لە پەیمانگای تەکنیکی دوکان ساڵی ٢٠٠٨  -٢٠٠٩ کرایەوە بە ناوی بەشی کارگێڕی کار و ژمارەیەکى زۆر خوێندکارى وەرگرت دوابەدوای ئەوە ساڵانە ژمارەیەکی زۆر لە خوێندکاری وەرگرتوە لە خوێیندنی بەیانیان و ئێواران.

ئامانجى کردنەوەى بەش:
  1. پێگەیاندنی تاکێکی پڕ لە زانستی بەڕێوەبردنی تایبەت و گشتی .
  2. پێگەیاندنی تاکێکی بە توانا کە لەگەڵ بازاڕی کار بگونجێ.
  3. پێگەیاندنی تاکێکی بە توانا کە لەگەڵ کەرتی گشتیش بگونجێ.
  4. دروستکردنى لینکێکی گونجاو لەگەڵ داواکاریەکانی بازاڕی کار.

گرنگى بەش لە بازاردا:

گرنگی بەشى کارگێڕی کار لە بازاڕ  بریتیە لەوەى کە ئەو خوێندکارانەى کە لەم بەشە دەردەچن ئەوا تواناو لێهاتوى تایبەتیان هەیە لە بوارى بەڕێوەبردنى پڕۆژەو کۆمپانیاکان  بە تایبەت لە بوارى بازاڕگەرى و زیادکرنى ڕێژەى فرۆشتن . وە هەروەها توانا و لێهاتوى تایبەتیان هەیە لە بەڕێوەبردنى ڕێکخراوەکان.

گرنگى بەش لە نێو گۆمەڵگەدا:

گرنگی بەشى کارگێڕی کار لە کۆمەڵگادا بریتیە لەوەى کە ئەو خوێندکارانەى کە لەم بەشە دەردەچن ئەوا تواناو لێهاتوى جیاواز و باشیان هەیە لە بەڕێوەبردنى ژیانی تاکە کەسى و خێزانی و بەڕێوەبردنى کارى ڕێکخراوەییان ، وە هەروەها بەشێوەیەکی باشتر دەتوانن ڕوبەڕوى ئەو کێشانە ببنەوە کە لە ژیانیاندا ڕوبەڕویان دەبێتەوە . وە هەروەها لە پڕۆسەى بڕیار دەرکردن دا سەرکەوتو ترن.

خوێندکار کەبڕوانامە بەدەست دەهێنێت دەتوانێت چ کارێک بگرێتە ئەستۆ:

ئەو خوێندکارانەى کە لەم  بەشە دەردەچن ئەوا دەتوان لە بوارە جیاوازەکانی کارکردن لە هەردوو کەرتى تایبەت و کەرتی گشتی دەتوانن کار بکەن بە تایبەت وەک کادرێکی ناوەندی لە ئۆفیس و فەرمانگە حکومی و ناحکومیەکان کار بکەن .

خوێندکار کە وەردەگیرێت چ باکگراوندێکى هەبێت زۆر سەرکەوتوودەبێت لە م بەشە:

ئەو خوێندکارانەى کە لەم  بەشەدا وەر دەگیرێن  ئەگەر باکگراوندێکی باشیان هەبێت لە بوارى خوێندنەوەى بابەتە کارگێڕی و ئابورى یەکان و بابەتەکانی تایبەتمەندن بە پەرەپێدانی توانامرۆییەکان ئەوا دەتوانن  سەرکەوتوو تر بن بەبەراورد بەو خوێندکارانەى کە ئەو باکگراوندەیان نیە .