Back

تەکنەلۆجیای زانیاری لە پەیمانگای تەکنیکی دوکان یەکیکە لە بەشە گرنگەکانی پەیمانگاکە کە بە فەرمانی وەزارەتی خوێندنی باڵاوتوێژینەوەی زانستی ژمارە (٤٤٥) لەڕێکەوتی ٢٤/٣/٢٠١٩ وە فەرمانی زانکۆیی ( زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی) ژمارە ١٤٠١ لەڕیکەوتی ٣٠/٧/٢٠١٩ بەشەکە کرایەوە بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠١٩-٢٠٢٠) بەمەش پەیمانگاکە چوە قۆناغێکی نویی بواری زانستیەوە کە

دیدی بەش:

هاندان و پالپشتی کردنی خوێندکاران بۆ گرنگی بواری تەکنەلۆجیا و دروستکردنی بیرۆکە بۆ بەرەوپێشچونی کارکردن لەگەل دنیای تەکنەلۆجیادا و شکاندنی هەر ترسێک کەدروت دەبێت لەناخی خوێندکاردا بۆ چونە بواری کارکردن و بەدەستهێنانی ئامانجی گەیشتن بەدنیای تەکنەلۆجیا بەجۆرێک وەک هەرتاکێک کە لەجیهاندا بەرەوپێشچونی بینیبێ لەوبوارەدا ئەمیش ئەو ڕێچکەی ترسە بشکێنێت  و ببێتە سەرمایەیەک لەوڵاتدا و لەداهێنانەکانی جیهانیدا جێگەی خۆی بکاتەوە . بەواتای ئەوەی کەسێکی پیشەگەر لەبواری تەکنەلۆجیا بە تازەترین بیرۆکەی سەردەمیانەوە ڕوبەروی هەمو تەنگەژەکانی بەڕێوەبردنی کارەکان ببێتەوە .

پەیامی بەش:

تەکنەلۆجیای زانیاری بەئەرکی خۆی دەزانێت کە ڕۆلی سەرەکی هەبێت لەپێگەیاندنی کادری سەرکەوتوو هەروەها خاوەن ڕۆل لەپێشخستن و ڕیکخستنەوەی سەرلەنوێی هەردام و دەزگایەک (گشتی یاخود تایبەت) کەکاری تیادا دەکات بەجۆرێک لەگەل نیای سەردەمیانەی ئەمڕۆدا خۆی بگونجێنێت کەلە تەواوی جیهاندا گۆڕانکاری بەخۆیەوەبینیوە ، وەک دەزانین لەم سەردەمە نوێیەدا لەهیچ دام و دەزگایەک بەبێ بونی کادری تەکنەلۆجیا کاروبارەکان بەباشی ناروات و سەرکەوتوو نابن، لەم بەشەدا (تەکنەلۆجیای زانیاری) دوای تەواو کردنی دوو ساڵی خوێندنی زانستی و وەرگرتنی دوو مانگ مەشقی هاوینە بەشێوەیەکی دروست  و ئەکادیمی کادری تەکنەلۆجیاپێ دەگەیەنرێت کە شارەزاییەکی تەواوی ئەبێت لەزۆر بواردا لەوانەش:

  • ڕێکخستن و ئامادەکردنی کۆمپیوتەر بۆ کارکردن و ڕاییکردنی کاروباری دام و دەزگاکان .
  • دروستکردنی تۆڕی ناووخۆیی نێوان کۆمپیوتەرەکان لە هەردام و دەزگایەک .
  • دروستکردنی کەناڵی پەیوەندی لەگەڵ هاوڵاتیاندا بەشێوەی ئۆنلاین .
  • ئاسانکردنی دەست گەیشتن بە هەر بابەتێک کە پیویست بکات هاوبەشی پی بکرێت وەک بازاری ئۆنلاین و ڕیکلام و …هتد
  • ئاسانکاری بۆ دام و دەزگاکان و هاوڵاتیان بۆ هەر پیویستیەک لەبواری تەکنەلۆجیادا و دروستکردنی پلاتفۆرمی تایبەت بۆ کارەکانیان.
ئامانجی بەش:

 ئامانج له‌ كردنه‌وه‌ی ئه‌م به‌شه‌ بریتیه‌ له‌ له‌ پێگه‌یاندنی كادری شایسته‌ بۆ كاركردن له‌ بواری كۆمپیوته‌رو ته‌كنه‌لۆجیای زانیاری، ئاشنابونی خوێندكاره‌ له‌ بواره‌كانی تۆڕه‌كان،بنكه‌ی زانیاری،سیستمی زانیاری، دروست كردنی ماڵپه‌ڕ، بنه‌ماكانی پێكهێنانی كۆمپیوته‌ر و به‌شه‌كانی وه‌ هه‌روه‌ها پێكه‌وه‌ گرێدانی ئه‌م به‌شانه‌ به‌ پێی پێویستی كاری ڕۆژانه.

خوێندکار پێش ئەوەی بێتە ئەم بەشە پێویستە شارەزایی لە چیدا هەبێت:

خوێندکار پێش ئەوەی بێتە ئەم بەشە پێویستە شارەزاییەکی باشی هەبێت لەهەریەک لەبوارەکانی (زمانی ئینگلیزی ، بیرکاری ، هەروەها بەشداری بکات لە چەند خولێکی ڕاهێنان بۆ زیاتر ئاشنابون لەبوارەکانی تەکنەلۆجیادا ).

 

ئەنجومەنی بەشی تەکنەلۆجیای زانیاری
ناوی سیانی نازناوی زانستی پلە لە لیژنە
زانا عثمان حمد
مامۆستای یاریدەدەر
سەرۆکى ئەنجومەن
حیلمی صالح عبداللە
مامۆستا
ئەندام
فرمان حسین احمد
ئەندام

پەیوەندی