Back

بەشی کارگێری بانکەکان یەکێکە لەبەشە زانستیەکانی پەیمانگای تەکنیکی دوکان و سەر بە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و سەر بە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانسی یە و لە قەزای دوکان سەر بە پارێزگای سلێمانیە .

ئەم بەشە بە بەشێکی دەگمەن دادەنرێت لەسەر ئاستی کوردستان بەگشتی و لەسەر ئاستی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بەتایبەتی ، چونکە تاکە بەشە کە لەم زانکۆیەدا بوونی هەبێت ، ئەمەش وای کردووە کە گرنگی و تایبەتمەندی خۆی هەبێت ، بۆیە ساڵانە ژمارەیەکی زۆری خوێندکار ڕوو لەم بەشە دەکەن لەچاو بەشەکانی تر .بەشی کارگێری بانکەکان بەفەرمانی دەستەی خوێندنی تەکنیکی سلێمانی ژمارە ( 5411 ) لەبەرواری ( 5/11/2016 ) بۆ ساڵی خوێندنی ( ٢٠٠٦ – ٢٠٠٧ ) کراوەیەوە و بۆ ساڵی خوێندنی ( ٢٠٠٩ – ٢٠١٠ ) خوێندنی ئێوارانیش لەپاڵ هەردوو بەشی ( کارگێری کار و ژمێریاری ) کرایەوە کە ئەویش بەفەرمانی ژمارە ( ٩٣٣٧ ) لەبەرواری ( 3/12/2009 )ی دەستەی خوێندنی تەکنیکی سلێمانی بوو .

پەیامی بەش:

کارگێڕى بانکەکان بەئەرکی خۆی دەزانێت کە ڕۆلی سەرەکی هەبێت لەپێگەیاندنی کادری سەرکەوتوو هەروەها خاوەن ڕۆل لەپێشخستن و ڕیکخستنەوەی سەرلەنوێی هەردام و دەزگایەک (گشتی یاخود تایبەت) کەکاری تیادا دەکات بەجۆرێک لەگەل دونیای سەردەمیانەی ئەمڕۆدا خۆی بگونجێنێت کەلە تەواوی جیهاندا گۆڕانکاری بەخۆیەوەبینیوە ، وەک دەزانین لەم سەردەمەدا بانک بووەتە پێویستیەکى حەتمى و هەموو کاروبارێکى ئابوری ودارایی و بازرگانى و کارگێڕى و ….هتد وابەستە بە بانکەکان کراوەتەوە، لەم بەشەدا دوای تەواو کردنی دوو ساڵی خوێندنی زانستی و وەرگرتنی دوو مانگ مەشقی هاوینە بەشێوەیەکی دروست  و ئەکادیمی کادری بانکى و ژمێریارى پێ دەگەیەنرێت کە شارەزاییەکی تەواوی ئەبێت لەزۆر بواردا لەوانەش:

دیدی بەش:

ئامانجی ئەم بەشە پێگەیاندنی کادری مام ناوەندە لەبواری کارگێری بانکی دا ، ئەویش بە پێدانی بڕوانامەی دبلۆمی تەکنیکی لەبواری کارگێری بانکی دا ، تا لەم ڕێگەوە خوێندکار بتوانێت برەو بە ووڵات بدات و خزمەتی زیاتری دام و دەزگا بانکیەکانی کەرتی تایبەت و  حکومی بکات لەڕووی ڕاپەڕاندنی کاروبارەکان و کاروباری بانکی و دارایی .

گرنگی بەشی کارگێری بانکەکان لەبازاڕدا :

گرنگی ئەم بەشە لەبازاڕی کاردا خۆی دەبینێتەوە لەئامادەکردنی کادری ناوەندی بۆ کارکردن لەبازاڕی کاردا هەم لەبواری کارگێری و هەمیش لەبواری بانکی دا ، واتە ئەو کارانەی کە تایبەتن بە بەڕێوەبردنی باکی لەسەرجەم جۆرەکانی بانک دا لەلایەن دەرچوانی ئەم بەشەوە دەتوانرێت بەڕێوە ببرێت . ئەمە جگە لەو ڕۆڵانەی تر کە دەرچوانی ئەم بەشە دەیگێڕن لەبوارەکانی تردا وەک  کاری ژمێریاری لە دەم و دەزگا حکومی و ناحکومیەکان و کاری گومرگەکان و سەرجەم بوارەکانی تری پەیوەست بەدارایی و … هتد .

گرنگی بەشی کارگێری بانکەکان لە کۆمەڵگەدا :

ئەم بەشە گرنگی یەکی تایبەتی و دیاری هەیە لەناو کۆمەڵگەدا لەبواری بانکیدا ، بەشێوەیەک کە توانای پڕکردنەوەی ئەو بۆشاییانەی کاری بانکی هەیە ئەمە لە لایەک ، لەلایەکی ترەوە زۆر بوون و گرنگی کاری بانکی لەم ڕۆژگارەی ئەمرۆدا ڕوو لەزیادبوونە ، بۆیە گرنگی ئەم بەشەش تا دێت ڕوو لەزیاد بوون دەکات .

ئامانجی بەش:

 ئامانجی ئەم بەشە پێگەیاندنی کادری مام ناوەندە لەبواری کارگێری بانکی دا ، ئەویش بە پێدانی بڕوانامەی دبلۆمی تەکنیکی لەبواری کارگێری بانکی دا ، تا لەم ڕێگەوە خوێندکار بتوانێت برەو بە ووڵات بدات و خزمەتی زیاتری دام و دەزگا بانکیەکانی کەرتی تایبەت و  حکومی بکات لەڕووی ڕاپەڕاندنی کاروبارەکان و کاروباری بانکی و دارایی .

ناونیشانی کار بۆ ده‌رچوانی ئه‌م به‌شه‌ نوێیه‌ چی ده‌بێت:

دەرچوانی ئەم بەشە دەتوانن لەزۆرێک لە دامەزراوەی حکومی و کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت دا کاربکەن وەک

ژمێریاری بانک و دامەزراوەکانی کەرتی حکومی و کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت و کاشێری مارکێت و مۆڵ و فرۆشگا گەورەکان و … هتد .

خوێندکار پێش ئەوەی بێتە ئەم بەشە پێویستە شارەزایی لە چیدا هەبێت:

باشتر وایە خوێندکار پێش وەرگرتنی لەم بەشە شارەزایی هەبێت لە کۆمپیوتەر و زانیاری هەبێت دەربارەی بانک و ئابوری و کارگێری و بیرکاری .

پەیوەندی