دەربارەی پەیمانگە تەکنیکی دوکان
پەیمانگەی تەکنیکی دوکان (DTI): ناوەندێکی زانستییە و دەکەوێتە شارۆچکەی دوکان و سەر بە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سێمانی (SPU)یە. سەرنجی پەیمانگا لەسەر پەرەپێدانی هەردوو لێهاتوویی کەسی و تەکنیکی خوێندکارەکانیانە وەک سەرمایەیەکی بەنرخ بۆ کۆمەڵگا. ئەم پەیمانگایە بە پێشکەشکردنی ڕاهێنان لە بواری زانست، بەڕێوەبردن، تەکنەلۆژیا و پەیوەندییە گشتییەکان، هەوڵدەدات خوێندکارەکانی ئامادە بکات بۆ کۆمەڵێک دەرفەتی پیشەیی بەرفراوان.
هەروەها گرنگە ئاماژە بەوە بکەین کە کارامەیی کەسی زیاتر وەک پێکهاتەی گرنگی سەرکەوتن لە پێگەیاندنی كادری مامناوەند و ئاڕاستەکردنیان بۆ خزمەتکردن بە کۆمەڵگا و بەرەو پێشبردنی دام ودەزگاكانی هەرێم وڕاپەڕاندنی ئیش و كارەكان. پەیوەندیکردن، کاری تیمی و تواناکانی سەرکردایەتی تەنها چەند نموونەیەکن لەو لێهاتووییانەی کە دەتوانن ئاسۆی پیشەیی مرۆڤ زۆر بەرز بکەنەوە…
دیدگای پەیمانگا
پەیمانگاکە ئامانجی بەرزکردنەوەی توانای کەسی و تەکنیکی خوێندکارەکانیەتی لەڕێگەی ڕاهێنان لە بواری زانست، بەڕێوەبردن، تەکنەلۆژیا، و پەیوەندییە گشتیەکان، ئامادەکردنیان بۆ هەلی کارە جۆراوجۆرەکان.
هەروەها پێگەیاندنی كادری مامناوەند پێدانی بڕوانامەی دبلۆمی تەكنیكی لەبوارەكانی(تەکنەلۆجیای زانیاری ، كارگێڕی وبانك ، ژمێریاری، پەیوەندییە گشتییەکان)تا بتوانرێت خزمەتی زیاتر بە وڵات بكرێت و برەوی زیاتر بدرێت بە دام ودەزگاكانی هەرێم وڕاپەڕاندنی ئیش و كارەكان.
ئەرکی پەیمانگا
ئەرکی پەیمانگاکە بریتییە لە تەیارکردنی خوێندکاران بە کارامەیی تەکنیکی و کەسی لە ڕێگەی ڕاهێنان لەبوارە زانستییەکانی وەک بەڕێوەبردن، تەکنەلۆژیا، و پەیوەندییە گشتیەکان، ئامادەکردنیان بۆ ئاسۆی کارە جۆراوجۆرەکان. سەرەڕای ئەوەش، پەیمانگاکە دان بەوەدا دەنێت کە کارامەیی کەسی و حەزی خوێندکار، لە بوارەکانی تەکنەلۆجیا ، توانای سەرکردایەتی، کاری تیمی و پەیوەندیکردن ، بۆ سەرکەوتنی پیشەیی لە پیشە جۆراوجۆرەکاندا و دۆزينەوەی هەلی كار بۆ خوێندكارە دەرچووەكان زۆر گرنگن.
مێژووی پەیمانگا
پەیمانگای تەکنیکی دوکان لە ساڵی 2004 بە فەرمانی سەرۆکی حکومەت و وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دامەزراوە. لە سەرەتادا پەیمانگاکە بەشی گەشت و گوزاری کردۆتەوە. لە ساڵانی دواتردا پەیمانگاکە بەشی کارگێڕی بانکەکان، کارگێڕی کار، ژمێریاری، ئەلیکترۆنیک، سیستەمی کارپێکردن و کۆنترۆڵکردنی نەوت و تەکنەلۆژیای زانیاری کردەوە. بۆ باشترکردنی پرۆسەی خوێندن. لە ئێستادا پەیمانگاکە پێنج بەشی زانستی هەیە کە ئەمانەن:
- کارگێڕی بانکەکان
- کارگێڕی کار
- ژمێریاری
- تەکنەلۆجیای زانیاری
- پەیوەندییە گشتییەکان و بەبازاڕکردن
پەیامی ڕاگر

بەخێربێن بۆ پەیمانگەی تەکنیکی دوکان (DTI). پەیمانگەی تەکنیکی دوکان یەکێکە لە ناوەندە ئەکادیمییەکانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی. لەئێستادا پەیمانگاکە ستافێکی ١٤٠ کەسی هەیە و نزیکەی هەزار و سێ سەد خوێندکار لەم پەیمانگایەدا بە سیستەمەکانی زانکۆلاین و پارالێل و ئێواران دەخوێنن. جیاواز لە پەیمانگاکانی تر، ئێستا ڕاگرایەتی و سەرجەم بەش و بەشەکانی پەیمانگای تەکنیکی دوکان بە ئەلیکترۆنی کراون کە ئەمە کاروباری خوێندکاران و مامەڵەکانیانی زۆر ئاسان کردووە. هەروەها سەبارەت بە ستافی ئەکادیمی، هەمیشە هەوڵمان داوە کارئاسانی بۆ کارمەندەکانمان بکەین تا بتوانن بڕوانامەی ماستەر و دکتۆرا بەدەست بهێنن. جگە لەوەش هەمیشە هەوڵمان داوە باشترین وانەبێژ ئامادەبکەین بۆ وانەوتنەوە لە پەیمانگاکەمان.لە هەمانکاتدا خوێندکارەکانمان لە هەردوو کەرتی گشتی و تایبەتدا سەلماندوویانە کە کارمەندێکی باش و بەئەمەکن. جگە لەوەش کەشێک بۆ خوێندکاران دابین کراوە، هاوکات لەگەڵ خوێندنەکەیان بتوانن بەشداربن لە فێستیڤاڵی ساڵانە و چالاکییە ئەکادیمییەکان و زانستییەکان کە لە پەیمانگاکەمان بەڕێوەدەچن. ئێمە بە شانازییەوە لەگەڵ تیمێک لە کارمەندە دڵسۆزەکانمان وەک هاوکار و خێزانێک کارمان کردووە بۆ پەرەپێدانی پەیمانگاکەمان. ئێمە بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە چاوەڕێ دەکەین لە داهاتودا پەیمانگای تەکنیکی دوکان دەکەین ببێت بە کۆلێژ و زیاتر فراوانتری بکەین.
د.هێمن عبداللە وستا ئەحمەد
راگڕی پەیمانگای تەکنیکی دوکان
dean.dti@spu.edu.iq
پەیوەندی
ناونیشان:دوکان، سلێمانی، هەرێمی کوردستان، عیراق.
ئیمەیل:dti-info@spu.edu.iq
ژ.تەلەفون:
DTI- Facebook