Back
10 تشرینی دووه‌م

مامۆستایەكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی وەك شارەزا بانگهێشتی پڕۆژە توێژینەوەیەكی گەورەی ئەوروپی دەكرێت

لە نوێترین زنجیرە دەستكەوتە زانستییە نێودەوڵەتیەكانیدا، د.ڕۆژین كەمال محەمەد ئەمین سەرۆكی گرووپی توێژینەوەی كەلەپووری كەلتوری دیجیتاڵی لە سەنتەری توێژینەوە و مامۆستا لە كۆلێجی ئەندازیاری تەكنیكی/بەشی پلانسازی شار لە زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی، لەلایەن تیمی پڕۆژە توێژینەوەی EMOTIVE ی ئەوروپیەوە وەك شارەزا …

08 تشرینی دووه‌م

لقی زانكۆی پالاسكی كۆماری چیك لە هەرێمی كوردستان دەكرێتەوە

لەسەر پێشنیازی وەزارەتی خوێندنی باڵا لقی زانكۆی پالاسكی كۆماری چیك لە هەرێمی كوردستان دەكرێتەوە و وەزیری خوێندنی باڵاش دەڵێت: كۆماری چیك بۆ ئێمە وڵاتێكی گرنگە و خاوەن ئەزمونێكی سەركەوتووە لە بواری خوێندنی باڵادا، بۆیە دەخوازین پەیوەندییە زانستیەكانمان لەگەڵیاندا فراوان بكەین. …

08 تشرینی دووه‌م

زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی دوو رێككەوتننامەی هاوبەش لەگەڵ زانكۆیەكی ئەمریكی و رێكخراوێكی جیهانیی واژۆدەكات

بەمەبەستی ئەنجامدانی كار و چالاكی زانستی و ئەكادیمیی هاوبەش، زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی دوو رێككەوتننامەی هاوبەشی لەگەڵ زانكۆی تەكنۆلۆجی لاورانسی ئەمریكی و رێكخراوی جیهانی بۆ سیستمەكانی پەروەردە واژۆكرد. ئەمڕۆ چوارشەممە 7-11-2018 وەفدێكی باڵای رێكخراوی جیهانی بۆ سیستمەكانی پەروەردە و نوێنەری زانكۆی …

05 تشرینی دووه‌م

سیمینارێکی‌ تایبەت بۆ مامۆستایانی‌ بەشی تەکنیکی کارگێڕی بەڕێوەچو

لە هۆڵی سیمیناری‌ کەمپی کۆلێجە تەکنیکییەکانی‌ چوارچرا به‌ ئاماده‌بوونی  راگری كۆلێجی ته‌كنیكی‌ كارگێڕی و  یاریده‌ده‌ری راگری كۆلێج، سیمینارێک بۆ مامۆستایانی‌ کۆلێجی تەکنیکی کارگێڕی بەڕێوەچوو کە تێیدا باس لە تۆمارکردنی‌ ڕێژەی‌ نەهاتووی خوێندکاران (غیابات) بەشێوەی‌ ئۆنلاین کرا. سیمینارەکەش لەلایەن مامۆستا (ژێنەر …

03 تشرینی دووه‌م

دوو زانكۆ و دوو دەزگای توێژینەوەی بەناوبانگی بەریتانی مامۆستایەكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی بانگهێشتی وۆركشوپێك دەكەن

دوابەدوای چەند دەستكەوتێكی نێودەوەڵەتی لە بواری توێژینەوە و بەدەستهێنانی فەندی گەورە بۆ چەند پڕۆژە توێژینەوەیەك، د.ڕۆژین كەمال محەمەد ئەمین سەرۆكی گرووپی توێژینەوەی كەلەپووری كەلتووری دیجیتاڵی لە سەنتەری توێژینەوەی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی و مامۆستا لە كۆلێجی ئەندازیاری تەكنیكی/بەشی پلانسازی شار، لەلایەن …

03 تشرینی دووه‌م

زیاتر لە 15 هەزار خوێندكاری دیكە لە زانكۆكان وەردەگیرێن

لە ئەنجامی تۆماركردنی سكاڵا 15 هەزار و 763 خوێندكاری دیكە لە زانكۆكانی هەرێمی كوردستان وەرگیران و 4 هەزار و 91 خوێندكاری دیكەش كە داوای شوێن گۆڕینیان كردبوو بەپێی داواكارییەكانیان شوێنەكانیان بۆ گۆڕاوە. وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی رایگەیاند: …

31 تشرینی یه‌كه‌م

سیمینارێك لەپێناو هۆشیاری هاتووچۆ بەڕێوەچوو

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە هۆڵی سیمیناری كەمپی كۆلێجە تەكنیكییەكانی زانكۆی پۆلیتەكنیكی‌ سلێمانی، سیمینارێكی تایبەت بۆ هەریەك لە د.ساڵح مەجید مامۆستای زانكۆی سلێمانی بەناونیشانی (كاریگەرییەكانی دوكەڵ و پاشماوەكانی ئۆتۆمبێل لەسەر مرۆڤ) و (مەترسی سەرپێچییەكان) بۆ موقەدەمی هاتووچۆ (بەختیار محەمەد) رێكخرا. هەردوو سیمینارەكە …

31 تشرینی یه‌كه‌م

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی روونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێم لە روونكردنەوەیەكدا هەواڵێكی كەناڵی رووداو رەتدەكاتەوە و رایدەگەیەنێت: كەناڵی رووداو بەدەر لە كاری رۆژنامەوانی سەرقاڵی شێواندنی راستییەكانە، لەبەرئەوەی لە رێكەوتی 2018/10/13 وەزارەت ڕایگەیاند (٨٦٠) خوێندكار سەرباری ئەوەی‌ (50) شوێنیان لە فۆرمەكانی پێشكەشكردن لە …

29 تشرینی یه‌كه‌م

زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی كتێبێك له‌باره‌ی (هونه‌ری هه‌واڵ نوسین) چاپ و بڵاوده‌كاته‌وه‌

لە هۆڵی سیمیناری‌ کەمپی کۆلێجە تەکنیکییەکانی‌ زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی‌ مەراسیمی ناساندنی‌ کتێبی “هونەری‌ هەواڵ نووسین” بەڕێوەچوو کە لە نووسینی‌ مامۆستا بەهرۆز عەلی مامۆستا لە بەشی تەکنیکی میدیا بوو. مەراسیمەکە لەلایەن كۆلێجی ته‌كنیكی‌ كارگێڕی، بەشی تەکنیکی میدیاوە رێکخرا و تێیدا هەریەکە …

29 تشرینی یه‌كه‌م

موژده‌یه‌ك بۆ خوێندكارانی ئێواران و پارالێڵ له‌ زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی

له‌ پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و هاوكاری خوێندكاران و كه‌سوكاریان و ڕه‌خساندنی هه‌لی گونجاو بۆ درێژه‌دان به‌خوێندن و له‌به‌رچاوگرتنی بارودۆخی ئابوری هه‌رێمی كوردستان، زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی وه‌رگرتنی كرێ ی خوێندن زیاد ده‌كات. ئاماژه‌ به‌ فه‌رمانی زانكۆیی نوسینگه‌ی سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی …