وه‌زاره‌تی خوێندنى باڵا ( 6 ) سكۆله‌رشیپ له به‌ریتانیا ڕاده‌گه‌ێنێت
مه‌رجه‌كان:
1. پێشکەشکار دەبێت هاوڵاتی هەرێمی کوردستان بێت.
2. پێشکەشکار ئەگەر فەرمانبەر یا مامۆستا بێت لە یه‌كێك له دامه‌زراوه‌كانی هەرێمی کوردستان، ئەوا دەبێت بە لایەنی کەم دوو سال خزمەتی هەبێت لە پاش بە دەستهێنانی دوایین بڕوانامە، به‌ڵام ئەگەر فەرمانبەر نەبێت ئەوە پێویست ناکات دوو ساڵ بەسەر بڕوانامەکەى تێپه‌ڕ بوبێت.
3. دەبێت کۆنمرەی ماستەرهكهی لە (٪٧٠) کەمتر نەبێت، ئەو بەڕێزانەی کە ئەنجامەکانیان بە پلە (مام ناوەند، باش، زۆر باش، نایاب) لە بڕوانامەکانیان نوسراوە، دەبێت لەلایه‌ن لایەنی پەیوەندیدار بیگۆڕن بۆ نمرە (بۆ نمونە ٧٠)، بە پێچەوانەوە دواجار لە وەزارەته‌كه‌مان کاری لەسەر ناکرێت.
4. دەبێت تەمەنی لە (٥٠) ساڵ زیاتر نەبێت.
5. داواکار دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواکاری بۆ خوێندنی دکتۆرا پێشکەش بکات. (واتا ماستەر و دکتۆراکەی لە هەمان بوار بێت.)
6. کاندیدی سەرکەوتوو ئەگەر دامەزرا بێت، لەلایەن وەزارەتی پەیوەندیدار تەنها مۆڵەتی خوێندنی پێدەدرێت، واتا بە موچەی بنەڕەتی و دەرماڵه جێگیرەکان.
7. دوا كات بۆ پێشکەشکردن داخوازییه‌كان ڕێكه‌وتی (٢٠/١/٢٠١٩) ده‌بێت.
8. بۆ زانیاری زیاتر و پێشکەشکردن تکایە كلیك (لێــره) بكه.
تێبینی:
· پێشکەشکردن ڕاستەوخۆ و، تەنها لە ڕێگەی به‌سته‌ری سەرەوە دەبێت.
· گشت خەرجییەکانى ئەم سكۆله‌رشیپه لەسەر ئەستۆى زانکۆکانى سەرەوە دەبێت.