Back

خوێندکارە نمونەییەکان لە زانکۆکەی ئێمەن

زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی وه‌ك ئه‌ركی سه‌رشانی خۆی و خزمه‌تگه‌یاندن به‌ خوێندكاران ساڵانه‌ به‌ر له‌ ده‌ستپێكی خوێندن سه‌رجه‌م پێداویستییه‌كانی خوێندن و به‌شه‌ناوخۆییه‌كان ئاماده‌ده‌كات. به‌مه‌به‌ستی ڕه‌خساندنی كه‌شێكی له‌بارو شایسته‌ بۆ ئه‌و خوێندكاره‌ ئازیزانه‌ ڕوو له‌ زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی ده‌كه‌ن یان ڕاسته‌وخۆ وه‌رده‌گیرێن سه‌رۆكی زانكۆ سه‌رجه‌م به‌شه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌ ئاماده‌سازی به‌رده‌وامدان بۆ پێشوازی خوێندكاران به‌باشترین و شایسته‌ترین شێواز كه‌ خوێندكار له‌ڕووی زانستییه‌وه‌ سوودی ته‌واو وه‌ربگرێت و شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی شیاویشیان بۆ دابین ده‌كرێت. له‌ لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ سایتی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی پ.ی.د. ئالان فه‌ره‌یدون علی ئه‌مین سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی ووتی : خزمه‌تكردنی توێژی خوێندكاران و پێگه‌یاندنیان ئه‌ركی له‌ پێشینه‌ی ئێمه‌و زانكۆكه‌مانه‌ و هه‌وڵمانداوه‌ ساڵ له‌دوای ساڵ كوالێتی خوێندن و ئاستی خزمه‌تگوزارییه‌كانمان به‌رزتر بكه‌ینه‌وه‌، له‌ماوه‌ی دووساڵی ڕابردووش هه‌رچه‌نده‌ كوردستان له‌ قه‌یراندا بووه‌ به‌ڵام به‌هه‌وڵی دڵسۆزانی زانكۆو ده‌ره‌وه‌ی زانكۆو به‌ڕێز جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زیری خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی كاری باشمان كردووه‌ بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ئه‌و بینایانه‌ی كه‌ پێویستیان به‌نۆژه‌ن كردنه‌وه‌ هه‌بوه‌ یان فراوانكردنی به‌شه‌ ناوخۆییه‌كانی زانكۆمان و توانراوه‌ كاره‌باو ئاوی 24 كاتژمێریان بۆ دابین بكرێت به‌وهۆیه‌شه‌وه‌ توانراوه‌ چه‌ندین ملیۆن دینار بۆ بودجه‌ی حكومه‌ت بگه‌ڕێنرێته‌وه‌ كه‌ پێشتر به‌كرێ ی باڵه‌خانه‌كان ده‌درا وه‌ ئه‌م كارانه‌ی ئێمه‌ش سه‌رجه‌م ئه‌و 13 كۆلیج و په‌یمانگایانه‌ی گرتۆته‌وه‌ كه‌ سه‌ر به‌ زانكۆمانن. زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی جگه‌ له‌وه‌ی توانیویه‌تی خزمه‌تی به‌رچاو پێشكه‌ش به‌ خوێندكارانی زانكۆ بكات هه‌وكات هاوكارو پشتیوانی زانكۆكانی تریش بووه‌ به‌پێ ی توانای خۆی هاوكاری كردوون به‌تایبه‌ت له‌ پرۆژه‌ی گه‌نجان و كشتوكاڵ كه‌ توانرا میوانداری نزیكه‌ی 30 خوێندكاری زانكۆی ڕاپه‌ڕین بكرێت و له‌ وه‌رزی هاوینیشدا به‌شه‌ ناوخۆییه‌كانمان كراوه‌ بوون بۆیان و به‌ڵێنیشمان داوه‌ به‌ زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ كه‌ شوێنی 100 خوێندكاریان بۆ بكه‌ینه‌وه‌ له‌به‌شه‌ ناوخۆییه‌كانی خۆمان له‌ناو شاری هه‌ڵه‌بجه‌. خوێندكارانیش به‌ڕوونی هه‌ست به‌و خزمه‌تانه‌ ده‌كه‌ن كه‌ پێشكه‌شیان ده‌كرێت بۆیه‌ له‌هه‌ر كاتێك پێویست بكات بۆ خۆیان هه‌ڵمه‌تی پاكو خاوێنی و نه‌مام ناشتن و … ئه‌نجام ده‌ده‌ن.    
This shortcode LP Profile only use on the page Profile