Back

ژماره‌یه‌ك مامۆستای زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی، خوولی راهێنان له‌ بواری چاكسازی له‌ خوێندنی ته‌كنیكی و پیشه‌یی ته‌واوكرد

له‌ ڕۆژانی 11/11 بۆ 15/11/2018 له‌ شاری سلێمانی له‌ هۆتێل تایانیك، 18 مامۆستای هه‌ردوو په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی دوكان و كۆلێژی ته‌كنیكی كارگێڕیی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی، خوولێكی پێنج رۆژه‌یا‌ن له‌ بواری چاكسازیی له‌خوێندنی ته‌كنیكی و پیشه‌یی له‌ چوارچێوه‌ی پڕۆگرامی TVET ته‌واوكرد. خووله‌كه‌ قۆناغی كۆتایی “به‌رنامه‌ی بنیاتنانی تواناكانی سەركردە و مامۆستا و راهێنەرانی خوێندن و راهێنانی تەكنیكی و پیشەیی لە عیراق/ هه‌رێمی كوردستان” بوو كه‌ به ‌سه‌رپه‌رشتی ئه‌نجومه‌نی رۆشنبیری به‌ریتانی “British Council” و له‌سه‌ر بودجه‌ی رێكخراوی یه‌كێتی ئه‌وروپا و له‌ژێر چاودێری رێكخراوی یونسكۆ به‌ڕێوه‌چوو. به‌رنامه‌ی زانستی و وانه‌كانی خووله‌كه‌ له‌لایه‌ن سێ له‌ ڕاهێنه‌رانی پێشكه‌وتووی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی، كه‌ پێكهاتبوون له‌ مامۆستایان سه‌رخێڵ سیروان و سامان ساڵح و مه‌ریوان مه‌هدی، هاوشانی‌ ‌ڕاهێنه‌رانی وه‌زا‌ره‌ته‌كانی په‌روه‌رده‌ و كارو كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌وترایه‌وه‌. له ڕۆژانی خووله‌كه‌دا پ. د. سۆران ئه‌بوبه‌كر، ی.سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی و خوێندنی باڵا، به‌شداربووانی به‌سه‌ركرده‌وه ‌و خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی بۆ به‌شداربوونی مامۆستایانی په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی دوكان و كۆلێژی ته‌كنیكی كارگێڕیی و پشتیوانی زانكۆشی بۆ ده‌ربڕین بۆ جێبه‌جێكردنی ناوه‌ڕۆك و مه‌به‌ستی خووله‌كه‌ له‌ زانكۆدا له‌لایه‌ن مامۆستایانه‌وه‌ به ‌ئاراسته‌ی هێنانه‌دی گۆڕانكاریی له ‌بواری خوێندنی ته‌كنیكی و پیشه‌یی. ناوه‌ڕۆكی بابه‌ته‌كانی خووله‌كه،‌ تایبه‌ت به‌ چاكسازی له ‌خوێندنی ته‌كنیكی و پیشه‌یی به‌ ئاراسته‌ی پێگه‌یاندنی خوێندكار و فێرخوازی خاوه‌ن كارامه‌یی و لێهاتووی بوو به‌ ئامانجی ئه‌وه‌ی ده‌رچووانی زانكۆ و په‌یمانگه‌كان له‌ ڕێگه‌ی جێبه‌جێكردنی بابه‌ته‌كانی وانه‌ی خوێندن له‌سه‌ر ده‌ستی مامۆستایانی به‌شداربوو له‌ خووله‌كه‌ بگه‌نه‌ ئاستی لێهاتوویی تا له‌ بازاڕی كاردا بتوانن ببنه‌ خاوه‌نكار و پیشه‌ی خۆیان. هه‌روه‌ها به‌شدارووانی خووله‌كه‌ له‌لایه‌ن پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر د.سه‌ركه‌وت رۆسته‌م حه‌سه‌ن، مامۆستای زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و راهێنه‌ری باڵا له‌ هه‌رێمی كوردستان – سلێمانی، له‌ به‌رنامه‌ی TVET به‌سه‌ر كرانه‌وه‌ و روونكردنه‌وه‌ و رێنمایی پێویستی له‌باره‌ی جێبه‌جێكردنی به‌رنامه‌كه‌وه‌ دایه‌ به‌شداربووان.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile