یەكەمین كۆنفرانسی نێودەوڵەتی بۆ پەرەپێدانی تەلارسازی به‌سه‌ركه‌وتویی كۆتایی هات
له پێناو پاراستنی كەلەپوری و بیناسازی كۆنی شاری سلێمانی، زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی و زانكۆی سلێمانی بەهاوبەشی یەكەمین كۆنفرانسی نێودەوڵەتی زانستی تەلارسازییان بەناونیشانی ( بەرەو تەلارسازی خۆماڵی نوێ ) رێكخست، كە ماوەی دوو رۆژی خایاند تێیدا چەندین توێژینەوە لە بواری تەلارسازیدا پێشكەش كران.
بەچاودێری د.یوسف گۆران وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حكومه‌تی هەرێمی كوردستان یەكەمین كۆنفرانسی تەلارسازی بەهاوبەشی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی و زانكۆی سلێمانی بەناونیشانی ( بەرەو تەلارسازی خۆماڵی نوێ ) بەشێوەیەكی زانستی و ئەكادیمیی دەستی بەكارەكانی كرد.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 15 ی تشرینی دووه‌می 2018 له ڕۆژی دووه‌می كۆنفرانسه‌كه‌دا كه لە هۆتێل شاری جوان لە سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو ، هه‌ریه‌ك له سەرۆكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی و یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆی سلێمانی و قونسوڵی وڵاتی فه‌ره‌نسا له هه‌ولێرو یاریدەدەرانی سەرۆكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی و راگر و مامۆستایانی زانكۆ و ژمارەیەك لە توێژەران و پسپۆرانی بیانی لە بواری تەلارسازی و نوێنەری چەند كۆمپانیایەكی وەبەرهێنان ئاماده‌یبوون، سه‌ره‌تا پ.ی.د. ئالان فه‌ره‌یدون علی ئه‌مین ووته‌ی به‌خێرهاتنی خوێنده‌وه‌و باسی له گرنگی و بایه‌خی كۆنفرانسه‌كه كرد كه بۆ یه‌كه‌م جاره ئه‌نجام ده‌درێت و هیوای خواست بڕیار‌و ڕاسپارده‌كانی كۆنفرانس ببێته جێ ی سودی هه‌موان و شاری سلێمانی خۆشه‌ویست.
پاشان قونسوڵی فه‌ره‌نسا له هه‌ولێر له وته‌یه‌كیدا سوپاسی بانگهێشتی هه‌ردوو زانكۆی كرد و هه‌نگاوی به‌ستنی یه‌كه‌مین كۆنفرانسی ته‌لارسازی به‌رزنرخاند به ئاراسته‌ی پێشخستنی بواری ته‌لارسازی له هه‌رێمی كوردستان و پشتگیری خۆیانی دوپاتكرده‌وه.
پاشان توێژه‌رێكی بیانی له‌سه‌ر ئه‌زمون و كاری چه‌ند ساڵه‌ی خۆی له‌بواری نوێكردنه‌وه‌ی ئاسه‌واره كۆنه‌كان و پاراستنی كه‌له‌پوری میلله‌تان پێشكه‌شكرد.
دوابه‌دوای مه‌راسیمی ووتار خوێندنه‌وه‌كه پ.ی.د. ئالان فه‌ره‌یدون علی ئه‌مین و قونسوڵی فه‌ره‌نسا و ئاماده‌بوان پێشانگایه‌كی ته‌لارسازی و وێنه سروشتییه‌كانی كوردستانیان كرده‌وه.
به‌شی دووه‌می كۆنفرانس پێكهاتبوو له پێشكه‌شكردنی 7 توێژینه‌وه‌ی جۆراو جۆر له‌لایه‌ن توێژه‌رانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم و له‌لایه‌ن ئاماده‌بوانه‌وه موناقه‌شه‌ی پێویست ده‌كران.
له‌كۆتایی كۆنفرانسه‌كه خه‌ڵاتی ڕێزلێنانی هه‌ردوو زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و زانكۆی سلێمانی له‌لایه‌ن پ.ی.د. ئالان فه‌ره‌یدون علی ئه‌مین سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانییه‌وه به‌خشرایه پسپۆران و شاره‌زایان و توێژه‌رانی كۆنفرانسه‌كه و بڕوانامه‌ی به‌شداربون و خه‌ڵاتی ده‌ستخۆشی به‌خشرایه ئه‌و لیژنانه‌ی كه به ئاماده‌كردنی كۆنفرانسه‌كه‌وه ماندوبوون.