Back

د.یوسف گۆران: ده‌بێت زانكۆ و شار هه‌ماهه‌نگ بن بۆ سه‌قامگیری ئابوری و دروستكردنی هه‌لی كار

وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ڕایگه‌یاند: مێژوی گه‌شه‌سه‌ندنی زانكۆ به‌سێ قۆناخی گرنگدا تێپه‌ڕبوه‌، بۆ ده‌بێ زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان خۆیان بگه‌ێننه‌ قۆناخی سێیه‌می زانكۆكان، بۆ ئه‌وه‌ش ڕاگه‌یاند: پێویست زانكۆ و شار هه‌ماهه‌نگ بن له‌ پێناو سه‌قامگیر و گه‌شه‌پێدانی ئابوری و …

تاقیكردنەوەی كۆرسی زمانی ئینگلیزی (foundation) بۆ خوێندكارانی پەیمانگای زانستی كۆمپیوتەر بەڕێوەچوو

لەچوارچێوەی چاكسازییەكانی پرۆسەی خوێندن، ئەمساڵ زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی بۆ یەكەمینجار و وەك یەكەمین زانكۆ لەسەر ئاستی هەرێم كۆرسی زمانی ئینگلیزی (foundation)ی بۆ خوێندكارانی قۆناغی یەكەمی چوار كۆلێج و دوو پەیمانگای زانكۆ دەستپێكرد و ئەمڕۆش لەو چوارچێوەیەدا لە سەنتەری نێودەوڵەتی زمانی …

سیمیناری چۆنیەتی پەیڕەوكردنی رێنووسی زمانی كوردی لە نووسراوەكاندا رێكخرا

لە هۆڵی سیمیناری كەمپی كۆلێجە تەكنیكییەكان، سیمیناری چۆنیەتی پەیڕەوكردنی رێنووسی زمانی كوردی لە نووسراوەكانی زانكۆماندا رێكخرا. سیمینارەكە بەئامادەبوونی پ.ی.د.حەكیم عوسمان راگری كۆلێجی تەكنیكی كارگێڕی و بەشێك لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی كۆلێج بەڕێوەچوو كە تیایدا لەلایەن بەڕێز ناجی ئەفراسیاوەوە باس لە …

چه‌مچه‌ماڵ: سیمینارێك له‌سه‌ر ئالوده‌بوون پێشكه‌شكرا

به‌مه‌به‌ستی ڕونكردنه‌وه‌ی زیاتر له‌سه‌ر ئالوده‌بوون به‌ ماده‌ هۆشبه‌ره‌كان و تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و ده‌ستنیشانكردنی هۆكاره‌كان و زیانه‌كانی ، ڕۆژى چوارشەممە (13شوباتی ی2019) به‌ ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ مامۆستایان و خوێندكارانی پەیمانگاى تەکنیکی چەمچەماڵ بەهەماهەنگى لەگەڵ (کۆمەڵەى خوێندکارانی کوردستان / لقی چەمچەماڵ …

بەوێنە: گەشتی زانستی خوێندکارانی بەشی تەکنیکی دارایی و ژمێریاری

رۆژی 2019/2/13 خوێندکارانی قۆناغی یەکی بەشی تەکنیکی دارایی و ژمێریاریی کۆلێجی تەکنیکی کارگێڕی سەر بە زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی بە گەشتێكی زانستی سەردانی بەنداوی دوكان-یان كرد.

وادەی تاقیكردنەوەی كۆتایی كۆرسەكانی زمانی ئینگلیزی دیاریكرا

لەمیانی سەرپەرشتیكردنی كۆبوونەوەیەكی بەڕێوەبەری سێنتەرەكانی زمان لە زانكۆكانی كوردستان، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی رایگەیاند: سێنتەرەكانی زمان دەكەینە ناوەندی پەرەپیدانی زمانی ئینگلیزی و پێگەیاندنی كادیری كارامە. ئەمڕۆ چوارشەممە (13/2/2019) د.یوسف گۆران وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی سەرپەرشتیكردنی كۆبوونەوەیەكی …

كۆبوونەوەیەكی گرنگی سەرجەم لێپرسراوانی تۆماری زانكۆ بەڕێوەچوو

لە هۆڵی ئەنجومەنی سەرۆكایەتی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی كۆبوونەوەی سەرجەم لێپرسراوانی تۆماری كۆلێج و پەیمانگاكانی سەر بە زانكۆ بەڕێوەچوو و تێیدا چەند تەوەرێكی گرنگ گفتوگۆی لەبارەوە كرا. كۆبوونەوەكە بە سەرپەرشتی پ.ی.د.دانا ئەحمەد یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری كارگێڕی و خوێندكاران و …

ئامادەكارییەكان بۆ ئەنجامدانی 38هەمین كۆنفرانسی نێودەوڵەتی زانكۆكانی وڵاتانی عەرەبی دەستیپێكرد

لە سەرۆكایەتی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی كۆبوونەوەی لیژنەی ئامادەكاری 38هەمین كۆنفڕانسی نێودەوڵەتی رێكخراوی عەرەبی بۆ لێپرسراوانی وەرگرتن و تۆمار لە زانكۆكانی وڵاتانی عەرەبی بەڕێوەچوو، كە بۆ یەكەمینجارە دوای 43 ساڵ لە دامەزراندنی رێكخراوەكە ئەو جۆرە كۆنفرانسە لە عێراق بەڕێوەبچێت و لەلایەن …

خوێندكارانی بەشی پەیوەندییە گشتییەكان و بازاڕگەری سەردانی ئاسیاسێڵ دەكەن

رۆژی سێشەممە ١٢-٢-٢٠١٩ بەمەبەستی راهێنانی خوێندكاران لە وانەی (نیو میدیا) بە سەرپەرشتی پ.ی.د.هێرش رەسوڵ، خوێندكارانی قۆناغی سێیەمی (بەشی پەیوەندییە گشتییەكان و بازاڕگەریی كۆلێجی تەكنیكی كارگێڕی ) سەردانی ئۆفیسی سەرەكی (كۆمپانیای ئاسیا سێڵ)یان كرد لە شاری سلێمانی. لەو سەردانەدا لە هۆڵی …

سیمینارێك بۆ باڵیۆزی عێراق له‌ ڤاتیكان ڕێكخرا

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ ١٢-٢-٢٠١٩ له‌ هۆڵی سیمیناری كه‌مپی كۆلێجه‌ ته‌كنیكییه‌كان، به‌ ئاماده‌بوونی پ.ی.د.حه‌كیم عوسمان راگری كۆلێج و یاریده‌ده‌ری راگر و ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ مامۆستایان و خوێندكاران و فه‌رمانبه‌ران، سیمینارێكی‌ تایبه‌ت بۆ شێخ عومه‌ر به‌رزنجی‌، باڵیۆزی عێراق له‌ وڵاتی ڤاتیكان رێكخرا. سیمیناره‌كه‌ …