لە هۆڵی سیمیناری كەمپی كۆلێجە تەكنیكییەكان، سیمیناری چۆنیەتی پەیڕەوكردنی رێنووسی زمانی كوردی لە نووسراوەكانی زانكۆماندا رێكخرا.
سیمینارەكە بەئامادەبوونی پ.ی.د.حەكیم عوسمان راگری كۆلێجی تەكنیكی كارگێڕی و بەشێك لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی كۆلێج بەڕێوەچوو كە تیایدا لەلایەن بەڕێز ناجی ئەفراسیاوەوە باس لە چۆنیەتی بەكارهێنان و پەیڕەوكردنی رێنووسی زمانی كوردی كرا.
هاوكات دەستنیشانی بەشێك لەو هەڵانە كرا كە پێشتر لە بەشێك لە نووسراوەكاندا بەكارهێنراوە، هەروەها داواشكرا لەمەودوا رەچاوی رێنووسی زمانی كوردی لە تەواوی نووسراوەكانی زانكۆدا بكرێت.
[learn_press_profile]
