Back

خوێندكارانی بەشی پەیوەندییە گشتییەكان و بازاڕگەری سەردانی ئاسیاسێڵ دەكەن

رۆژی سێشەممە ١٢-٢-٢٠١٩ بەمەبەستی راهێنانی خوێندكاران لە وانەی (نیو میدیا) بە سەرپەرشتی پ.ی.د.هێرش رەسوڵ، خوێندكارانی قۆناغی سێیەمی (بەشی پەیوەندییە گشتییەكان و بازاڕگەریی كۆلێجی تەكنیكی كارگێڕی ) سەردانی ئۆفیسی سەرەكی (كۆمپانیای ئاسیا سێڵ)یان كرد لە شاری سلێمانی. لەو سەردانەدا لە هۆڵی (ترەینینگ سەنتەر) و لەلایەن بەڕێز (عەبدوڵا حەسەن) بەڕێوەبەری (IMC)ی كۆمپانیاكەوە بە وردی تیشكخرایە سەر بابەتی (جۆر و ئاستی بەكارهێنانی ئامرازەكانی نیو میدیا، لە بواری پەیوەندییە گشتییەكان و بازاڕگەری لە كۆمپانیای ئاسیاسێڵدا) خوێندكارەكانیش بە سەرنج و پرسیار و گفتوگۆكانییان، وانەكەیان دەوڵەمەندتر كرد.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile