Back

 بەخێربێن بۆ کۆلێجی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی (CHMT)

هەوڵێکی نوێ، سەرەتایەکی نوێ، و هەبوونی ئەزموون لەگەڵ خوێندنی زانکۆ لە زانستی تەندروستی و کارکردنی داهاتوو بەرەو تەندروستی کۆمەڵایەتی، گرنگیدان بە یەکتر و هێنانەوەی زەردەخەنە بۆ نەخۆشەکان.

خوێندکارە نوێیە خۆشەویستەکان، شانازی دەکەم کە بەخێرهاتنتان بکەم بۆ ساڵی نوێی خوێندن، ساڵێک کە بەڵێن دەدات جیاواز بێت لە ساڵانی ڕابردوو. هەرچەندە ئێمە ساڵانی سەختمان بە هۆی پەتا و قەیرانە ئابوورییەکانەوە ئەزموون کرد و تێپەڕاند، بەڵام ئێستا بەکۆمەڵ دەست بە خوێندنی ساڵی نوێ دەکەین بۆ دەستپێکردنەوەی چالاکییەکان بە شێوەیەکی زۆرجیاوازتر و چالاکتر لە ڕووی تیۆری و پراکتیکی ودروستکردنی ژینگەیەکی دۆستانە لە نێوان خوێندکار- خوێندکار و ستاف – خوێندکاردا .

وەک دەزانین کۆلێژەکەمان یەکێکە لە کۆلێژە ئاستبەرزەکانی هەرێمی کوردستان و خوێندکاری درەوشاوەی پلە بەرز و بەنزیکەیی بەرزترین کۆنمرەی وەردەگرێت. بۆیە ئەرکی ئێمەیە باشترین ژینگەی خوێندن بڕەخسێنین بۆ خوێندکاران لە بواری تەندروستی و زانستی پزیشکی لە هەر سێ بەشی شیکاری نەخۆشیەکان، پەرستاری، و بێهۆشکاری. جێگای خۆشحاڵیمانە کە هەمووتان پەروەردە بکەین بە زانست و تەکنەلۆژیای نوێ تا ئەو کاتەی بتوانن خزمەت بە کۆمەڵگاکەمان بکەن بۆ ئەوەی لە داهاتوودا تەندروستییەکی باشتر بۆهەموان دەستەبەربکەن.

لە کۆتاییدا هیوای داهاتوویەکی باش و سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم.

پ. ی. د. یونس صابر عبدالله
راگری کۆلێج

پەیوەندی