ماستەر و دکتۆرا

پرۆگرامی خوێندنی باڵا

بە خوێندنی پۆست گراجوەیت ناسراوە، ئەو ئاستەی خوێندنە کە خوێندکاران دوای بڕوانامەی بەکالۆریۆس بەدوایدا دەگەڕێن. کاتێک خوێندکاران بڕوانامەی بەکالۆریۆس تەواو دەکەن، لەوانەیە بیانەوێت پسپۆڕبن لە بوارەکانیان بە بەدەستهێنانی بڕوانامەی باڵا( ماستەر، دکتۆرا).

ئەو خوێندکارانەی کە بڕوانامەی بەکالۆریۆسیان بەدەستهێناوە و پاشان بڕوانامەی ماستەر و دکتۆرایان تەواوکردووە، پێیان دەوترێت دەرچووانی خوێندنی باڵا. بەهەمان شێوەی خوێندنی بەکالۆریۆس، پرۆگرامەکانی پۆست گراجوەیتیش لە پەیمانگاکانی خوێندنی باڵا یان زانکۆکان دەخوێندرێن. پرۆگرامی ماستەر2 ساڵ دەخایەنێت و پڕۆگرامی دکتۆرا 4 ساڵ دەخایەنێت تا تەواو دەبێت بەپێی بواری خوێندنەکەی. لە کۆتایی خوێندنەکەیدا قوتابی دەبێتە خاوەنی بڕوانامەی ماستەر پاشان بڕوانامەی دکتۆرا.


ناونیشان: سلێمانی – کامپی چوارچرا – شەقامی زێوەر، 44.
ئیمەیل: chmt-info@spu.edu.iq
ژ.تەلەفون: 07701950788، 0533310206
CHMT-Facebook

Back to top button