Back
10 ئایار

كۆمیتەیەكی باڵا بۆ پێداچوونەوە بە پڕۆگرام و سیستمی وەرگرتن لە بەشەكانی كشتوكاڵ پێكهات

ئەمڕۆ چوارشەممە 10/5/2017 وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی  لەگەڵ ڕاگری كۆلێژەكانی كشتوكاڵی زانكۆكانی هەرێم كۆبۆوە و رایگەیاند: دەمانەوێت ڕایەڵەیەك لە نێوان وەزارەتی خوێندنی باڵا و وەزارەتی كشتوكاڵ و كەرتی كشتوكاڵ بۆ بەهێزكردنی ئەو سێكتەرە بدۆزینەوە. هەریەك لە د.كەریم ساڵح …

10 ئایار

زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی هەفتەی چالاكییەكانی بەڕێوەبرد

لە چوارچێوەی هەفتەی چالاكییەكانیدا زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی ژمارەیەك چالاكی زانستی و دیدار و سیمپۆزیۆم و سیمینار و وۆرك شۆپی ئەنجامدا و چەندین توێژینەوەی گرنگی لە بوارە جیا جیاكاندا پێشكەش كرد. رۆژی دووشەمە 2017/5/8 لە هۆڵی سەرەكی كۆنفرانس لە نەخۆشخانەی شار، …

10 ئایار

پەیمانگای تەكنیكی كەلار پانێڵی (لامەركەزیەتی ئیداری وەكو ڕێگە چارەیەك) ئەنجامدا

ئەمڕۆ چوار شەممە ڕێكەوتی ١٠/٥/٢٠١٧ بە ئامادەبوونی ڕاگری پەیمانگای تەكنیكی كەلار و یاریدەدەری ڕاگر و سەرۆك بەشی كارگێڕ و قائیمقامی قەزای كەلار و سەرۆكی شارەوانیەكانی گەرمیان و ژمارەیەكی بەرچاو لە لێپرسراوانی دامودەزگا حكومی و حزبییەكان و بەشێك لە بەڕێوەبەرە گشتییەكان، …

10 ئایار

توێژینەوەی مامۆستایەكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی لە گۆڤارێكی نێودەوڵەتیدا بڵاودەبێتەوە

د.عەبدوڵا ئەحمەد حەمە مامۆستا و ئەكادیمیست لە كۆلێجی تەكنیكی تەندروستی سەر بە زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی، توێژینەوەیەكی بەناونیشانی Two haplotype clusters of Echinococcus granulosus sensu stricto in northern Iraq (Iraqi Kurdistan) support the hypothesis of a parasite cradle in the Middle …

10 ئایار

كۆمیتەیەكی هاوبەش لە نێوان وەزارەتی خوێندنی باڵا و ئوردن بۆ جێبەجێكردنی رێكەوتننامەی تایبەت بە خوێندنی باڵا پێكهات

ئەمڕۆ سێشەممە ڕێكەوتی ٩/٥/٢٠١٧ د.یوسف گۆران وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حكومەتی هەرێم لەگەڵ هەیسەم ئەبولفول كونسوڵی ئوردن لە هەرێم گفتوگۆیان لەبارەی پەیوەندییە زانستی و ئەكادیمییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و ئوردن كرد بەتایبەت چۆنیەتی جێبەجێكردنی ئەو ڕێكەوتننامەیەی، كە لە …

09 ئایار

پانێڵێك له‌ په‌یمانگای ته‌كنیكی كه‌لار بەناونیشانی (لامەركەزیەتی ئیداری وەك رێگەچارە) به‌ڕێوه‌ ده‌چێت

  زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی / په‌یمانگای ته‌كنیكی كه‌لار / به‌شی كارگێڕی كار به‌هاوكاری په‌یمانگای كوردی بۆ هه‌ڵبژاردن،  پانێڵێك ساز دەكات بەناونیشانی (لامەركەزیەتی ئیداری وەك رێگەچارە). رۆژی چوارشەممە ١٠/٥/٢٠١٧ كاتژمێر 10ی بەیانی. شوێن: هۆڵی سیمیناری پەیمانگای تەكنیكی كەلار

08 ئایار

دوو مامۆستای زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی گرانتێک بەبری ١٠٠٠٠ ده‌ هه‌زار دۆلار وەردەگرن

دوو مامۆستا زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بە ناوەکانی (د.کارزان عبداللە محمد) مامۆستا لە پەیمانگای تەکنیکی ھەڵەبجەو (د.باست بورھان کەریم) لە کۆلێجی زانستە پراتیکیەکان لە ھەڵەبجە،  گرانتێک بەبری ١٠٠٠٠ دۆلار دەبەنەوە . ناوبراوان لە لێدوانێکدا ڕایانگەیاند کە پاشئەوەی ئەنجومەنی بەریتانی(British council)گرانتیکی راگەیان …

08 ئایار

سیمپۆزیۆمی نێوده‌وڵه‌تی (به‌ره‌و توێژینه‌وه‌ی هاوبه‌ش له‌ پێناو ته‌ندروستییه‌كی باشدا) كۆتایی پێهات

سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌مه‌ 2017/5/8 له‌ هۆڵی سه‌ره‌كی كۆنفرانس له‌ نه‌خۆشخانه‌ی شار، به‌سه‌رپه‌رشتی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و به‌ هاوبه‌شی زانكۆی لیسته‌ری به‌ریتانی و زانكۆی سلێمانی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی و به‌ئاماده‌بوونی چه‌ندین پسپۆرو دكتۆری تایبه‌ت له‌بواری توێژینه‌وه‌ ، سیمپۆزیۆمی نێو ده‌وڵه‌تی …

08 ئایار

به‌ وێنه‌ : سیمپۆزیۆمی نێو ده‌وڵه‌تی به‌ناونیشانی به‌ره‌و توێژینه‌وه‌ی هاوبه‌ش له‌ پێناو ته‌ندروستییه‌كی باشدا

به‌ وێنه‌ : سیمپۆزیۆمی نێو ده‌وڵه‌تی به‌ناونیشانی به‌ره‌و توێژینه‌وه‌ی هاوبه‌ش له‌ پێناو ته‌ندروستییه‌كی باشدا