كاری هاوبه‌شی زانستی و په‌یوه‌ندییه‌كی ئه‌كادیمییانه داواكاری زانكۆكانی توركیا‌و قوبروس و زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانییه
له‌درێژه‌ی سازدانی ۆركشۆپی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و 6 زانكۆی توركیا‌و قوبروس دا ، مێزگردی تایبه‌ت له‌نێوان زانكۆكاندا ئه‌نجامدراو سه‌ره‌تا له‌لایه‌ن پ.ی.د ئالان فه‌ره‌یدون علی ئه‌مین سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی یه‌وه دووباره به‌خێرهاتنی شاندی میوانی زانكۆكانی توركیا و قوبروس كرد‌و سڵاوی به‌ریز وه‌زیری خوێندنی باڵای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی پێگه‌یاندن و ئاماژه‌ی كرد به‌چه‌ند خاڵێك كه په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆی به په‌یوه‌ندییه زانستییه‌كان و ئاڵوگۆڕی تواناكانهوه هه‌بوو وه‌ك دروستكردنی په‌یوه‌ندی به‌هێزی زانستی و ئه‌كادیمی وله‌ژێر چه‌تری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و هه‌ردوو حكومه‌تی توركیا و قوبروس.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی داوای كاری هاوبه‌شی لێ‌كردن له‌نێوان زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و هه‌ر شه‌ش زانكۆی میواندا، وه‌داوای كرد داوای كرد ڕاسته‌وخۆ خوێندكاران و مامۆستایان سوود مه‌ندبن له‌م جۆره نزیك بونه‌وانه و به‌شداربن له‌و پرۆگرامانه‌ی كهلهتوركیا هه‌ن وه‌ك پرۆگرامی مه‌ولانا. ، هه‌روه‌ها داوای لێ‌كردن هه‌وڵه‌كان بۆ به‌ره‌و پێشچوونی ئاستی زانكۆكانی هه‌رێم بنێن و هه‌ر جۆره هاوكارییهكیشیان پێویست بوو ئه‌وا ئه‌مان ئاماده‌ن .
پاشان سه‌رۆك و نوێنه‌ری زانكۆكانی ( یوزونجو ئیل، بینگۆل، هاران، قوبروسی نێوده‌وڵه‌تی، فیرات، سیرت) ووته‌ی خۆیان پێشكه‌ش كرد و سوپاسی ئه‌و پێشوازییه گه‌رمه‌یان كرد كه له‌لایه‌ن سه‌رۆك و یاریده‌ده‌رانی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانییه‌وه كه لێیان كرا‌و خۆشحاڵی خۆیان بۆ سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی و شاد بوون به به‌ره‌و پێشچوونه‌كان له‌سه‌ر ئاستی خوێندنی باڵا‌و هه‌بوونی ژماره‌یه‌ك زانكۆی باش له پارێزگاكاندا. هه‌روه‌ها هاوكاری و پشتیوانی خۆیان دووپات كرده‌وه بۆ هه‌ماهه‌نگی نێوانیان و ئاوڵوگۆڕكردنی هه‌ر پێویستییه‌ك له‌گه‌ڵ زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی دا.
سه‌رۆك و نوێنه‌ری زانكۆكانی توركیا‌و قوبروس باسیان له ئاستی خوێندنی باڵا‌و زانكۆكانی خۆیان كرد و هیوایان خواست زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستانیش هاوشێوه‌ی ئه‌وان هه‌نگاوی باش هه‌ڵبگرن و بگه‌نه ئاستێكی زۆر باش كه ئێستا مایه‌ی دڵخۆشیه‌و ئێمه هاتوین سودتان پێبگه‌یه‌نین و سوودتان لێ وهربگربن.
پاش گفتوگۆیه‌كی زۆر و گۆڕینه‌وه‌ی بیروڕاكان دانیشتنه‌كه‌یان كۆتایی پێهێنا.