Back

زانكۆكانی توركیا و قوبروس سه‌ردانی كه‌مپی كۆلێجه‌ ته‌كنیكییه‌كانیان كرد

 رۆژی (2017/7/9) له‌ سه‌ردانێكی مه‌یدانیدا بۆ كه‌مپی كۆلێجه‌ ته‌كنیكییه‌كانی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی، وه‌فدێكی (6) زانكۆی وڵاتی توركیا و قوبرس و سه‌رۆكی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ یاوه‌ری به‌ڕێز (پ.ی.د.ئالان فریدون علی امین-سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی) و هه‌ریه‌ك له‌ راگری كۆلیج و یاریده‌ده‌ری راگری كۆلێجه‌كانی (ته‌ندروستی، كارگێڕی، ئه‌ندازیاری، ئینفۆرماتیك) به‌شه‌كانی زانكۆیان به‌سه‌ركرده‌وه‌.
سه‌ره‌تاش له‌ دانیشتنێكدا به‌ڕێز (پ.ی.د.ئالان فریدون علی امین-سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی) وێڕای به‌خێرهاتنی میوانه‌كان خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی به‌و سه‌ردانه‌و هیوای خواست ئه‌مه‌ یه‌كه‌م و دوا سه‌ردانیان نه‌بێت و بتوانن له‌داهاتوودا په‌یوه‌ندییه‌كی توند و تۆڵ له‌نێوان زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و زانكۆكانی توركیادا به‌رده‌وام بێت و مامۆستایان و خوێندكاران هه‌موو پێكه‌وه‌ سوودمه‌ند بن له‌و جۆره‌ هاوبه‌شییه‌ی له‌نێوان ئه‌و زانكۆیانه‌دا دروست ده‌بێت، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه‌ گرنگه‌ بۆ له‌مه‌ودوا ئه‌م جۆره‌ كارانه‌ بچنه‌ بواری جێبه‌جێ كردنه‌وه‌و هه‌نگاوی جدی بۆ بنرێت و لێكتێگه‌یشتنی زیاتر له‌نێوان ئه‌و زانكۆیانه‌دا هه‌بێت و كاره‌كان به‌ پراكتیكی بكرێن.
له‌ به‌رامبه‌ریشدا سه‌رۆكی ئه‌و زانكۆیانه‌ سه‌ره‌ڕای خۆشحاڵییان به‌و سه‌ردانه‌ هیوایان خواست كاره‌كانیان زیاتر به‌ره‌و پێش بچێت و ئاماژه‌یان به‌وه‌شدا كه‌ ده‌بوو پێشتر ئه‌م هه‌ماهه‌نگییه‌ دروست ببوایه‌، به‌ڵام ئێستاش به‌ دره‌نگ نازانرێت بۆ راپه‌ڕاندن و جێبه‌جێ كردنی ئه‌و هه‌ماهه‌نگی و هاوبه‌شییانه‌ی نێوان زانكۆكان و كاری جدی بۆ ده‌كه‌ن.
دواتر به‌ شێوه‌یه‌كی مه‌یدانی سه‌رجه‌م و به‌ش و تاقیگه‌ی كۆلێجه‌كانیان به‌سه‌ر كرده‌وه‌و سه‌رسامی خۆیان پیشاندا به‌و پیشكه‌وتن و ده‌زگایانه‌ی كه‌ خوێندكاران ده‌توانن سوودیان لێ وه‌ربگرن له‌م زانكۆیه‌دا.
له‌كۆتاییشدا دیاری تایبه‌ت به‌ زانكۆكان له‌نێوان خۆیاندا ئاڵوگۆڕ كران.
شایه‌نی باسه‌ ئه‌م سه‌ردانه‌ش دوای ئه‌وه‌ دێت كه‌ له‌مانگی (5)ی ئه‌مساڵدا له‌شاری وان رێككه‌وتنامه‌یه‌ك له‌نێوان زانكۆمان و به‌شێك له‌ زانكۆكانی توركیادا ئیمزا كرا، هه‌ر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش به‌میوانداری وه‌فدی ناوبراو زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی رۆژی (2017/7/8) له‌هۆڵی ئوتێل تایتانیك ۆرك شۆپێكیان ئه‌نجامدا كه‌ تێیدا سه‌رجه‌م و به‌ش و كۆلێژ و په‌یمانگاكانی سه‌ر به‌زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی خرابوونه‌ڕوو.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile