ئەنجومەنی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی حەوتەمین كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی لەمساڵدا ئەنجامدا و دوو تەوەری سەرەكی و گرنگی پرۆسەی خوێندنی تاوتوێكرد. ئەمڕۆ چوارشەممە 2019/2/27ی بەسەرپەرشتی پرۆفیسۆری یاریدەدەر د.ئالان فەرەیدون عەلی ئەمین سەرۆكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی زانكۆ لە هۆڵی ئەنجومەنی سەرۆكایەتی …
لە هۆڵی سیمیناری كەمپی كۆلێجە تەكنیكییەكانی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 2019/2/27 دوو سیمیناری میدیایی لەژێری ناوەكانی (تاوانەكانی بڵاوكردنەوە لەبەر رۆشنایی یاسای رۆژنامەگەریی لە هەرێمی كوردستاندا) و (ڕووماڵی كاروباری توركیا لە رۆژنامەكانی كوردستاندا) بەڕێوەچوون. سیمیناری (تاوانەكانی بڵاوكردنەوە لەبەر رۆشنایی …
بەئامانجی كارئاسانیكردنی زیاتر بۆ رایكردنی كاروبارەكانی مامۆستایان و خوێندكاران و فەرمانبەران و هاوڵاتیان، وەزیری خوێندنی باڵا و تویژینەوەی زانستی چەند بڕیارێكی گرنگی دەركرد. ئەو بڕیارانەی د.یوسف گۆران وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئەمڕۆ چوارشەممە ڕێكەوتی (٢٧/٢/٢٠١٩) لەمیانەی سەرپەرشتیكردنی كۆبوونەوەی …
وەزیری خوێندنی باڵا و تویژینەوەی زانستی رایگەیاند هۆڵەندا بە پێشكەشكردنی شارەزایی لە بوار و كەرتە جیاوازەكانی خوێندنی باڵا دەتوانێت سوود بە زانكۆكانی كوردستان ببەخشێت، بەتایبەت ئاڵوگۆڕی خوێندكاران و توێژەران و سوود وەرگرتن لە ئەزمونی هۆڵەندا بۆ هەماهەنگیكردن لەگەڵ بەش و …
لە هۆڵی سیمیناری كەمپی كۆڵیجە تەكنیكییەكانی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی، لەلایەن نیگا یونس حسێن خوێندكاری قۆناغی چواری بەشی تەكنیكی كارگێڕییەوە سیمیناری ” با لەگەڵ كتێب ئاشت بینەوە ” پێشكەشكرا و لە كاتژمێرێكدا تیشكی خستەسەر هەنگاوەكانی چۆنیەتی خوێندنەوەیەكی دروست. هەروەها ئاماژە بە …
لە هۆڵی سیمیناری كەمپی كۆلێجە تەكنیكییەكانی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی سیمینارێك لەژێر ناونیشانی ( سیستمی ژمێریاری یەكگرتوو بە كۆمپیوتەر ) بۆ خوێندكارانی بەشی تەكنیكی ژمێریاری و دارایی بۆ جاری دووەم پێشكەشكرا. سیمینارەكە لەلایەن شوان مستەفا عیسا خاوەنی كۆمپانیای ئینتەر سۆفت پێشكەشكرا …
بەمەبەستی ئامادەكاری بۆ ئەنجامدانی لێكتێگەیشتن و كاری زانستی هاوبەش رێكخراوێكی پەروەردەی هۆڵەندی سەردانی سەرۆكایەتی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی كرد و لەگەڵ سەرۆكی زانكۆ چەند تەوەرێكی تایبەت بە پەروەردە و پرۆسەی خوێندیان تاوتوێكرد. ئەمڕۆ دووشەممە 2019/2/25 پرۆفیسۆری یاریدەدەر د.ئالان فەرەیدون عەلی ئەمین …
بەئامانجی هۆشیاركردنەوەی خوێندكاران لە بەكارهێنانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان، پەیمانگای تەكنیكی كەلاری سەر بە زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی سیمینارێكی دەربارەی ئاسایشی ئەلیكترۆنی رێكخست. رۆژی یەكشەممە 2019/2/24 لە پەیمانگای تەكنیكی كەلار بەئامادەبوونی یاریدەدەری راگر و سەرۆكی بەشی تەكنیكی ڤێتەرنەری و مامۆستایان و خوێندكاران، هەردوو …
به مهبهستی گهشهپێدانی پڕۆگرامی خوولی هاوینهی خوێندكاران له كهرتی تایبهت “Internship” خوولێكی سێ رۆژه، بۆ ناوهندهكانی گهشهپێدانی كار -C.D.C ی زانكۆكانی ههرێمی كوردستان و عێراق له شاری ههولێر بهڕێوهچوو. ڕۆژانی 19-21/ شوباتی 2019 لهشاری ههولێر، خوولێكی راهێنان بۆ رێكخهرانی بهرنامهی …
لەدرێژەی چالاکیە نێودەوڵەتیەکانی دا، بەڕێز د. ڕۆژین کمال محمدامین، دامەزرێنەر و سەرۆکی گروپی کەلەپووری کلتووری دیجیتاڵی و مامۆستا لە بەشی پلانسازی شار لە کۆلێجی تەکنیکی ئەندازیاری، لەلایەن دەزگای توێژینەوە و داهێنانی بەڕیتانیەوە بانگهێشت دەکرێت بۆ کۆبوونەوەیەکی نێودەوەڵەتی کە بۆ ژمارەیەک …