مامۆستایه‌كی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی به‌شداری خولێكی رێكخراوی IREX ده‌كات
به مه‌به‌ستی گه‌شه‌پێدانی پڕۆگرامی خوولی هاوینه‌ی خوێندكاران له كه‌رتی تایبه‌ت “Internship” خوولێكی سێ رۆژه، بۆ ناوه‌نده‌كانی گه‌شه‌پێدانی كار -C.D.C ی زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق له شاری هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو.
ڕۆژانی 19-21/ شوباتی 2019 له‌شاری هه‌ولێر، خوولێكی راهێنان بۆ رێكخه‌رانی به‌رنامه‌ی “Internship” له‌لایه‌ن رێكخراوی IREX و به چاودێری و پاڵپشتی قونسوڵخانه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو.
مامۆستا سامان ساڵح، مامۆستای زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و راهێنه‌ری پێشكه‌تووی بواری به‌كارخستن، له ناوه‌ندی گه‌شه‌پێدانی بۆ كار –C.D.C ی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی له‌و خووله‌دا به‌شداربوو.
به‌رنامه‌ی كاری خووله‌كه بریتیی بوو له خستنه‌ڕووی بنه‌ماكانی پڕۆگرامی “Internship” و گفتوگۆی ته‌وه‌ره‌كانی پڕۆگرامه‌كه، هه‌روه‌ها له لایه‌كیتره‌وه ئه‌زموونی هه‌رێمی كوردستان له‌بواری “Internship” خرایه‌ڕوو كه به‌راورد به عێراق له‌قۆناغێكی گه‌شه سه‌ندووتردایه، هه‌روه‌ك له‌خووله‌كه‌دا پێداچوونه‌وه و راهێنان له‌سه‌ر سه‌رجه‌م پێداویستیه‌كانی خووله‌كه كرا كه پێكدێت له چه‌ندین فۆڕمی نووسراوی لایه‌نه به‌شداره‌كانی “Internship”.
شیاوی وتنه ساڵانه خوێندكارانی زانكۆ و په‌یمانگه‌كانی كوردستان له قۆناغه‌كانی سێیه‌م و دووه‌م، وه‌ك ئه‌ركێكی زانستی و جێبه‌جێكردنی وانه تیۆرییه‌كان له وه‌رزی هاویندا ده‌چنه ناوه‌نده حكومییه‌كان، به‌ڵام له ساڵی 2014ه‌وه شێوازێكی تری خوولی هاوینه كاری پێده‌كرێت كه خوێندكار له‌بری رۆشتن بۆ كه‌رتی گشتی، خوولی هاوینه له كه‌رتی تایبه‌ت ته‌واوده‌كات و ئه‌و پڕۆگرامه‌ش له هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن نووسینگه‌ی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت به‌ڕێوه‌ده‌برێت و ناسراوه به پڕۆگرامی “Internship”.