Back

سیمیناری ( با لەگەڵ كتێب ئاشت بینەوە ) بەڕێوەچوو

لە هۆڵی سیمیناری كەمپی كۆڵیجە تەكنیكییەكانی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی، لەلایەن نیگا یونس حسێن خوێندكاری قۆناغی چواری بەشی تەكنیكی‌ كارگێڕییەوە سیمیناری ” با لەگەڵ كتێب ئاشت بینەوە ” پێشكەشكرا و لە كاتژمێرێكدا تیشكی خستەسەر هەنگاوەكانی چۆنیەتی خوێندنەوەیەكی دروست. هەروەها ئاماژە بە بەشێك لە هۆكارەكانی كەمی خوێندنەوە لای خوێندكاران كردو پاشان بەخستنەڕووی چەندین پێشنیار هانی ئامادەبووانی دا تاوەكو زۆرینەی كاتەكانیان لە خوێندنەوەی كتێبدا بەسەربەرن. لە كۆتایشدا بەشێك لە ئامادەبووان بە باسكردنی ناوەڕۆكی یەكێك لەو كتێبانەی كە لە ماوەی ڕابردوودا خوێندویانەتەوە بەشداری سیمینارەكەیان كرد.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile