Back

زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی ئامادەكارییەكانی بۆ پلانی خوێندنی ساڵی داهاتوو دەستپێكرد

ئەنجومەنی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی حەوتەمین كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی لەمساڵدا ئەنجامدا و دوو تەوەری سەرەكی و گرنگی پرۆسەی خوێندنی تاوتوێكرد. ئەمڕۆ چوارشەممە 2019/2/27ی بەسەرپەرشتی پرۆفیسۆری یاریدەدەر د.ئالان فەرەیدون عەلی ئەمین سەرۆكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی زانكۆ لە هۆڵی ئەنجومەنی سەرۆكایەتی زانكۆ بەڕێوەچوو، لە كۆبوونەوەكەدا دوو تەوەری گرنگ و سەرەكی گفتوگۆیان لەبارەوە كرا، لە تەوەری یەكەمدا سەرۆك و ئەندامانی ئەنجومەنی زانكۆ گفتوگۆیان لەسەر تەواوی پلان و ئامادەكارییەكانی وەرگرتنی خوێندكاران بۆ ساڵی 2019-2020 كرد، هەروەها لە تەوەری دووەمدا ئەنجومەنی زانكۆ خوێندنەوە و ئامادەكاری كرد بۆ دانانی پلانێك و بەرزكردنەوەی بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی تا رەزامەندی نیشاندات لەسەر كردنەوەی خوێندنی باڵا ( ماستەر – دكتۆرا ). شایەنی باسە لەمساڵدا ئەنجومەنی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی حەوت كۆبوونەوەی ئەنجامداوە، لەهەر كۆبوونەوەیەكدا گفتوگۆی لەسەر چەند تەوەر و پلانێكی گرنگ كردووە لەپێناو بەرەوپێشبردنی ئاستی زانستی و ئەكادیمی لە زانكۆكە و سوود گەیاندنی زیاتر بە خوێندكاران.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile