Back
01 ئایار

رێككه‌وتننامه‌یه‌كی‌ لێكتێگه‌یشتن له‌ نێوان زانكۆی‌ پۆلیته‌كنیكی‌ سلێمانی‌ ‌و زانكۆی‌ گاسترۆنۆمیه‌ زانسته‌كانی ئیتاڵیا واژۆ كرا

بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی‌ كورسی‌ خوێندنی‌ ماسته‌ر ‌و كۆنفرانسی‌ هاوبه‌ش ‌و ئاڵوگۆڕی‌ ستافی‌ ئه‌كادیمی‌، رێككه‌وتننامه‌یه‌كی‌ لێكتێگه‌یشتن له‌ نێوان زانكۆی‌ پۆلیته‌كنیكی‌ سلێمانی‌ ‌و زانكۆی‌ گاسترۆنۆمیه‌ زانسته‌كانی ئیتاڵیا واژۆ كرا. له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌ كه‌مپی په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی سلێمانی، به‌ ئاماده‌بوونی‌ پ.ی.د ئالان فه‌ره‌یدون سه‌رۆكی زانكۆ …

01 ئایار

زانكۆی‌ پۆلیته‌كنیكی‌ سلێمانی‌ یادی ١١٨ساڵه‌ی رۆژنامه‌گه‌ری كوردی‌ به‌ چه‌ندین چالاكی‌ به‌رزنرخاند

به‌بۆنه‌ی ١١٨ ساڵه‌ی یادی رۆژنامه‌گه‌ری كوردییه‌وه‌ به‌به‌شداری د.ئالان فه‌ره‌یدون سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و د.حكیم عوسمان راگری كۆلێجی كه‌مپی كۆلێجه‌ ته‌كنیكییه‌كانی زانكۆ ‌و خوێندكاران و مامۆستایانی به‌شی ته‌كنیكی میدیا مه‌راسیمێكیان تایبه‌ت به‌و یاده‌ رێكخست. له‌مه‌راسیمه‌كه‌دا كه‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ خاتوو هێرۆ …

20 نیسان

ئاگادارییه‌ك له‌ زانكۆی‌ پۆلیته‌كنیكی‌ سلێمانییه‌وه‌ بۆ خوێندكاران ‌و مامۆستایان ‌و فه‌رمانبه‌ران

سه‌رۆكی‌ زانكۆی‌ پۆلیته‌كنیكی‌ سلێمانی‌ رایده‌گه‌یه‌نێت، كه‌ سبه‌ینێ‌ چوارشه‌ممه‌ 20ی‌ نیسانی‌ 2016، له‌سه‌رجه‌م كۆلێژ ‌و په‌یمانگه‌كانی‌ سه‌ر به‌ زانكۆكه‌، پشووی‌ فه‌رمی‌ ده‌بێت. د. ئالان فه‌ره‌یدون، سه‌رۆكی‌ زانكۆی‌ پۆلیته‌كنیكی‌ سلێمانی‌، رایگه‌یاند “زانكۆمان پابه‌نده‌ به‌ بڕیاری‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیرانی‌ هه‌رێم، هه‌ر بۆیه‌ سبه‌ینێ‌ چوارشه‌ممه‌ …

20 نیسان

سێیەمین کۆنفرانسى زانستى نێودەوڵەتى زانکۆى پۆلیتەکنیکى سلێمانى و زانکۆى گەشەپێدانى مرۆیی و دەستەى کوردستانى

سێیه‌مین كۆنفرانسی زانستی نێوده‌وڵه‌تی به‌به‌شداریكردنی 7 وڵاتی جیهان له‌شاری سلێمانی ده‌ستیپێكرد. به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 20-4-2016 له‌لایه‌ن هه‌ریه‌ك له‌زانكۆكانی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی، پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و ده‌سته‌ی كوردستانی بۆ دیراساتی ستراتیجی و توێژینه‌وه‌ی زانستی سێیه‌مین كۆنفرانسی زانستی نێوده‌وڵه‌تی به‌به‌شداریكردنی 7 وڵاتی جیهان و …

20 نیسان

بەئەلیکترۆنیکردنى داتاو زانیارییەکان بۆتە بەشێک لە ژیان و ئایندەى حکومەت و وڵاتى لەسەر بونیاد دەنرێت

وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕاگەیاند: بەئەلیکترۆنیکردنى دامەزراوە جیاکانى خوێندنى باڵا لە کوردستان گرنگیەکى زۆرى بۆ زانکۆکان و وەزارەت و حکومەتى هەرێمى کوردستان دەبێ لە بوارى بەڕێوەبردن و داڕشتنى پلانى تۆکمە بۆ گەشەپێدانى خوێندنى باڵا لە کوردستان و چارەسەرکردنى …

20 نیسان

زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و زانكۆیه‌كی ئیتاڵیا سیمپۆزیۆمێكی ته‌ندروستی ئه‌نجامده‌ده‌ن

بڕیاره‌ رۆژی پێنج شه‌مه‌ 21-4-2016، سه‌عات 10ی سه‌رله‌به‌یانی، له‌ هۆڵی سیمینار كۆلێجی ته‌كنیكی ته‌ندروستی، زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و زانكۆی گاسترۆنۆمیه‌ زانستییه‌كان / ئیتاڵیا، سیمپۆزیۆمێك ئه‌نجامده‌ده‌ن.   ئه‌م سیمپۆزیۆمه‌ له‌ ژێر ناونیشانی (ته‌ندروستی مرۆڤ، خۆراك و كلتوری كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی)، به‌به‌شداریكردنی چه‌ندین …

16 نیسان

نوێنه‌ری بریتش كاونسڵی‌ به‌ریتانی‌ سه‌ردانی سه‌نته‌ری زمانی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی كرد

لێپرسراوی تاقیكردنه‌وه‌كانی بریتش كاونسڵی‌ به‌ریتانی‌ British Council به‌ نوێنه‌رایه‌تی به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌و رێكخراوه‌ له‌ هه‌ولێر سه‌ردانی سه‌نته‌ری زمانی زانكۆی‌ پۆلیته‌كنیكی‌ سلێمانی‌ كرد ‌و جه‌ختی‌ له‌سه‌ر په‌ره‌پێدانی‌ زیاتری‌ په‌یوه‌ندی‌ نێوان هه‌ردولا له‌ بواری‌ زمانی‌ ئینگلیزیی‌ كرده‌وه‌. له‌ چوارچێوه‌ی رێكه‌وتننامه‌ی بریتش كاونسڵی‌ به‌ریتانیی‌ …

16 نیسان

ئه‌نفال.. زامی سارێژنه‌بووی نه‌ته‌وه‌یه‌ك

په‌یامی سه‌رۆكی زانكۆى پۆلیتەکنیکى سلێمانى له‌یادی كاره‌ساتی ئه‌نفالدا كه‌س‌وكارى سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان‌و ئه‌نفالكراوان خوێندكارانی خۆشه‌ویست مامۆستایان فه‌رمانبه‌ران سڵاوی زانست و خه‌باتتان لێبێت وه‌كو هه‌مووان ده‌زانن ١٤/٤ ی هه‌موو ساڵێك، یادی كاره‌ساتێك و زامێكی هه‌ره‌ قوڵی سارێژنه‌بووى نه‌ته‌وه‌كه‌مان ده‌كه‌ینه‌وه‌، یادی رۆحی په‌پووله‌ …

16 نیسان

ناوى خوێندکارانى وەرگیراو(بەرایی) بۆ خوێندنى ئێواران لە زانکۆى پۆلیتەکنیکى سلێمانى بۆ ساڵى ٢٠١٦-٢٠١٧

ڕاگەیاندنى ئەنجامى بەرایی پێشکەشکارانى خوێندنى ئێواران لە زانکۆى پۆلیتەکنیکى سلێمانى بۆ ساڵى ٢٠١٦-٢٠١٧   لیستى ناوى وەرگیراوانى زانستى بۆ ساڵى ٢٠١٦-٢٠١٧ لیستى ناوى وەرگیراوانى وێژەیی بۆ ساڵى ٢٠١٦-٢٠١٧ لیستى ناوى وەرگیراوانى پیشەیی بۆ ساڵى ٢٠١٦-٢٠١٧ لیستى ناوى خوێندکاران کە کەموکوڕیان …

11 نیسان

رێكخراوی دادی ئه‌ڵمانیا زه‌ماله‌ی خوێندن پێشكه‌ش به‌ هه‌رێم ده‌كات

ڕێكخراوی دادی ئه‌ڵمانیا بڕیاریدا ژماره‌یه‌ك زه‌ماله‌ی خوێندن پێشكه‌ش به‌ ئاواره‌كانی سوریا له‌ هه‌رێمی كوردستان و ئه‌و خوێندكارانه‌ی هه‌رێمی كوردستان بكات كه‌ پێویستیان به‌پاڵپشتی دارایی هه‌یه‌ بۆ درێژه‌دان به‌خوێندن. ئه‌و بڕیاره‌ی ڕێكخراوی دادی ئه‌ڵمانیا له‌ میانه‌ی دیدارێكی به‌رپرسی یه‌كه‌می زه‌ماله‌ی رێكخراوه‌كه‌ …