سازدانی ڤیستیڤاڵی زانستی
ڕێكهوتی ( ٢٠١٧⁄٤⁄٢٤ ) لە پەیمانگەی تەکنیکی چەمچەماڵ ڤیستیڤاڵی زانستی ساڵانەی پەیمانگە ئەنجام درا ،
لەمهراسیمێكدا لە ھۆلی سیمیناری پەیمانگای تهكنیكی چهمچهماڵ لەلایەن لێپرسراوی ڕاگەیاندن و چالاکیەکان ووتەی بەخێرھاتن پێشکەش کرا ، پاشان بەڕێز (دکتۆر ئەیوب خسرەو نادر)ڕاگری پەیمانگا وتاری ڕاگرایەتی پێشکەش کرد و دواتر مامۆستا زانیار علی بەرنامەی کاری ڤیستیڤاڵەکەی بۆ ئامادەبوان ڕاگەیاند و سەرجەم پرۆژەکانی بەشە زانستیەکانی پەیمانگا نیشاندران ،ھەر لە ڤیستیڤاڵەکەدا دووسیمینار لە لایەن مامۆستا سوارە فاتیح سەرۆکی بەشی پەرستاری و مامۆستا علی جلیل سەرۆکی بەشی تەکنەلۆجیای زانیاری پێشکەش کرا،
پاشان بە ناشتنی( ١٠٠ ) نەمام لەناو پەیمانگادا کۆتایی بە ڤیستیڤاڵەکە ھات .
[learn_press_profile]



